بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا محەممەد پاکپور فەرماندەی هێزی وشکانیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە دەستپێکردنی قۆناغی نوێی لەناوبردنی بنکە و بارەگای گرووپە تیرۆریستییە جوداییخوازەکان لە هەرێمی باکوری عێراق، وتی: لە بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕۆژانی ڕابردوو، ئەمڕۆ سێ شەممە (22 ی تشرینی دووەمی 2022) جارێکی دیکە هێرشێکی کاریگەر لە ڕێگای مووشەک و درۆنەوە بنکە و بارەگای گرووپی تیرۆریستی پاک ی لە ناوچەی پردێ لە قووڵایی خاکی هەرێمی باکوری عێراق کردە ئامانج.
ناوبراو وتی: ئەمڕۆ بنکە و بارەگاکانی گرووپی تیرۆریستی و جوداییخوازی پاک (پارتی ئازادیی کوردستان) کە لە پاڵپشتی ئاژاوەگێڕییەکان و ئاڵۆزییەکانی باکوری ڕۆژئاوای ئێران ڕۆڵی هەبووە، بە مووشەکی کاریگەر کرانە ئامانج و لە ناو بران.
فەرماندەی هێزی وشکانیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە هێرشەکان تا چەککردنی گرووپە تیرۆریستییەکان و نەمانی هەڕەشە لە سەر ئێران بەردەوام دەبێت.
لیوا پاکپور داوای لە خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد کە لە نزیک بنکە و بارەگا و شوێنی جێگیربوونی تیرۆریستان دوور بکەونەوە./.