بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی ڕۆژی سێ شەممە 22 ی تشرینی دووەمی 2022 لە چاوپێکەوتنی نێچیرڤان بارزانیدا جەختیکردەوە کە پێویستە پاڵپشتی لە حکومەتی فیدراڵی بکرێت تا بتوانێت ئەرکەکانی لە بەرامبەر خەڵک جێبەجێ بکات و دۆخی خزمەتگوزارییەکان و بژێوی ژیانی هاووڵاتیان باشتر بکات، سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەبێت دەست لە دەستی یەکتر هاوکاری بکەن تا وڵات ئاوەدان بکەنەوە و ئاسایش و سەروەریی بپارێزن.
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران و تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان لە دژی گرووپە تیرۆریستییەکان وتی: ئێمە نامانەوێت ببینە هۆکاری نیگەرانیی وڵاتانی دراوسێ و دەستووری عێراق ئەوەی ڕەتکردووەتەوە کە گرووپە چەکدارییە دژبەرەکان لە خاکیدا بن./.