بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتی کە دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعوودیە لە قۆناغی ئەمنی چووەتە قۆناغی دیپلۆماسییەوە.
ناوبراو جەختی لە سەر گرنگیی وتووێژەکان لە پێناو نزیکترکردنی تێروانینەکان و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی نێوان هەر دوو وڵاتی و پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان کردەوە.
تا ئێستا پێنج گەڕی دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعوودیە لە بەغدا بەڕێوەچووە./.