بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە هەفتەی بەسیج وتی: ئەم ڕۆژانە، ڕۆژی بەسیجە، لە بەر ئەوەی کە پیلانێکی گەورەی جیهانی، بەرەیەکی گەورەی سیاسی لە جیهاندا پێکهێنراوە، هاوپەینمانییەک لە سەرجەم شەیتان و ئاژاوەگێڕەکانی جیهان، هەمووان هاتوونەتە گۆڕەپانەکە، لە ئاژاوەگێڕان، ستەمکاران، نەیاران و ناحەزان، شکستخواردووەکانی پێشوو و …… هێزە بە ئاکام نەگەیشتووەکان و …… و بەسیج لە بەرامبەر هەمووی ئەمانە ڕاوەستاوە.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: سزا و گەمارۆکانیان بۆ خۆبەدەستەوەدانی ئێران جێبەجێ کرد بەڵام گەلی ئێران لەوەش دەرفەتێکی گەورەی بۆ نەبوونی بەسراوەیی بە بێگانەکان دابین کرد، دوژمن ناتوانێت ئەوە ببینێت کە وڵاتێک بە ناوی ئیسلامەوە دەسەڵاتی هەبێت، ئێمە لە قۆناغی گەمارۆکاندا مانگی دەستکردمان ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد و پاڵاوگەکانمان درووست کرد.
فەریق سەلامی دوژمن بە توندی توڕەیە لە بەر ئەوەی کە سیاسەتەکانی بە تەواوی ڕاگیراوە و شکستی هێناوە.
ناوبراو وتی: سعوودیە لە بەرامبەر ئەنساروڵڵا بۆ ئاگربەست دەپاڕێتەوە، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وەک ئەوانەی ڕابردووە و شتێک نەگۆڕاوە و هەمان سیاسەت وەک خۆی ماوەتەوە، ڕژێمی سعوودیە پەروەردەکراوی مەکتەبی ڕۆژئاوایە و ڕژێمی زایۆنیستیش هەمان پیلانگێڕی لە دژی جیهانی ئیسلامە.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتی: بە ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی، فەرەنسا، سعوودیە و گرووپەکانی هاوپەیمانی ئەوان دەڵێین کە لە بەرامبەر گەلی ئێران هیچ نین، ئەوەی دەست بۆ سەر ئاسایشی ئێمە درێژ بکاتەوە نوقم دەبێت، هۆشداری بە دوژمنان دەدەین کە بەرژەوەندییەکانتان پارێزراو نابێت، ئێوە پێویستتان بە ئارامی هەیە و خۆتان نەخەنە بەردەم هەڕەشە و مەترسییەوە./.