بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند کە لەو کۆبوونەوەدا چەند بڕیارێک دەرکراون کە بریتین لە:
داڕشتنی پلانێک بۆ دووبارە بڵاوکردنەوەی هێزەکانی سنوریی عێراق لە خاڵی سفر بە درێژایی سنورەکان لە گەڵ ئێران و تورکیا.
دەستەبەرکردنی هەموو پێداویستییەکانی پاڵپشتی لۆجستی بۆ فەرماندەیی هێزە سنورییەکان و بەهێزکردنی توانا و پارەی پێویست و مرۆیی و پاڵپشتیکردنیان بە کەلوپەل و شتی دیکە، بە مەبەستی ئەوەی کە بتوانن ئەرکەکانیان بە ئەنجام بگەێنن.
مانۆڕکردن بەو توانا مرۆییانەی لە بەردەستی وەزارەتی ناوخۆدایە بۆ بەهێزکردنی بنکە سنورییەکان.
هاوئاهەنگی لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی یەک و دووی سەرەوە بە ئامانجی یەکخستنی هەوڵی نیشتمانی بۆ پاراستنی سنورەکانی عێراق./.