بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی المیادین ی لوبنان لە بەرنامەیەکی تایبەت بە شرۆڤەی پیلانی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی ئێران، ڕایگەیاند کە لە بەرامبەر پیلانی گەیاندنی شەڕ بۆ ناوخۆی ئێران، دەتوانین بڵێین کە ئێرانیش لەوەدا سەرکەوتوو بووە پاڵپشتی لە خۆڕاگریی فەڵەستین بباتە کەرتی خۆرئاوا و ئەم هێڵە سوورەی ڕژێمی زایۆنیستیش وەڵامی ئێرانە.
پیلانەکە شکستی هێنا
کەمال خەڵەف شرۆڤەکاری سیاسیی کەناڵی المیادین سەرەتا بە ئاماژە بە لێدوانەکانی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەوەی کە لە ئێران ڕوو دەدات، تاران بە ئاسانی لەبیری ناکات، زلە لە بەرامبەر زلە، ئەمەش هەمان بابەتە کە ڕەئیسی ڕۆژی پێنج شەممە (24 ی تشرینی دووەم) بەرامبەر بە دوژمنان جەختی لە سەر کردەوە. فەریق حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانیش وتی کە ئەو دەستەی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئێران درێژ ببێتەوە، تاران دەیبڕێت.
کەمال خەڵەف وتی: ئەمە پەیامێکە کە لە لایەن ئێرانەوە نێردراوە. پیلانەکە لە دژی ئێران شکستی هێناوە، وەک چۆن کە ئەوانەی پێشووش شکستیان هێنا. کۆماری ئیسلامی ئێران وەک خۆی ماوەتەوە و قسەی نەیاران و ڕەخنەگرانی خۆی دەبیستێت بەڵام نە قسەی ئاژاوەگێڕان و تیرۆریستان و لایەنگرانی توندووتیژی و تێکدانی ڕەوشی ناوخۆیی کە هەوڵی دابەشکردنی ئەم وڵاتە دەدەن.
قۆناغی دان بە خۆداگرتنی ئێران کۆتایی هاتووە
المیادین سەبارەت بە لێدوانەکەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی پرسیاری کرد و فەلاح پور میوانی بەرنامەکە وەڵامی دایەوە و وتی: بە بۆچوونی من قۆناغی پشوودرێژی و دان بە خۆداگرتنی ئێران لە بەرامبەر ئاژاوەگێڕان کۆتایی هاتووە. ئەگەر دوو مانگ بەر لە ئێستا دۆخەکە ناڕوون بوو، ئێستا هەموو شتێک ڕوون بووەتەوە، دۆخەکە بۆ خەڵک و بۆ ڕای گشتی جیهانیش بە هەمان شێواز ڕوون بووەتەوە. دەسەڵاتی ئێران بە هەموو هێز و دامەزراوەکانیەوە بەرگری لە ئاسایشی نیشتمانی خۆی دەکات. ڕوبەڕوبونەوەی میدیایی و ئەمنی هەیە بەڵام پشوودرێژیی دوو مانگی ڕابردوو، کۆتایی هاتووە.
ئەمریکا چەکی بە دەستەوە نەماوە
خەڵەف لە درێژەدا بە ئاماژە بە لێدوانەکانی فەرماندەی سوپای پاسداران وتی: ئەمریکا هەوڵی داگیرکردنی کەرتی نەوتی ئێران دەدات، وەک چۆن کە لە دژی حکومەتەکەی دکتۆر موسەدق کودەتای کرد. لەو سەردەمەشدا ئەمریکا بە پێچەوانەکردنی ڕاستییەکان موسەدقی لە قارەمانێکی نیشتمانی کردە کەسێکی خائین و دادگایی کرا، بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە و تەنانەت سیستەمی سیاسی ئێرانیش گۆڕاوە.
لە وەڵامدا فەلاح پور وتی: کێشەکە بە گشتی ئەوەیە کە ئێران دژی سیاسەتەکانی ئەمریکایە، لە لایەنی بەرامبەریشدا، پرسی سەرەکی بۆ ئێران، پاڵپشتی لە پرسی فەڵەستین و خۆڕاگری لە ناوچەکەیە. لە یەکەم بڕیار و هەنگاوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، داخستنی باڵیۆزخانەی ڕژێمی زایۆنیستی و ڕادەستکردنی بە ڕێکخراوی ئازادیخوازی فەڵەستین بوو. پاش ئەو بڕیارە، ساڵانێکە کە شەڕ و سزاکانیان بە سەر ئێراندا جێبەجێ کردووە، دەستیان دایە گەمارۆی ئابوری و پاشان تیرۆریزمی داعشیان لە ناوچەکە هێنایە پێشەوە و ئەمڕۆش سیاسەتی زیاترکردنی گوشار و گەمارۆکان شکستی هێناوە، ئەوەیە کە ئەمریکا چەکی بە دەستەوە نەماوە و ئابوریی ئێرانیش هەڵنوەشاوەتەوە.
بەهێزکردنی کەرتی خۆرئاوای فەڵەستین، وەڵامی ئێران بۆ گەیاندنی شەڕی ناوخۆیی لەم وڵاتە
کەمال خەڵەف وتی: نابێت ئەوە لەبیر بکەین کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە قۆناغی ئێستا لەوەدا سەرکەوتوو بووە کە پاڵپشتییەکانی خۆی بگەێنێتە قووڵایی کەرتی خۆرئاوا. ئەمەش هەمان هێڵی سووری ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییە لە بەرامبەر تێپەڕکردنی هێڵە سوورەکانی ئێران. فەڵەستین پرسی سەرەکییە، ئێران نەک تەنیا لایەنگری و پشتیوانی خۆڕاگرییە، بەڵکوو هاوبەشی خۆڕاگرییە لە ناوچەکە./.