بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ئەحمەد ئەلڕوسان ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی گەلی ئەردەن، لە چاوپێکەوتنێکدا وتی کە سیاسەتی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا هەنگاوی نوێی پێوە دەبینرێت.
ناوبراو وتی: سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پێگە و دەستڕۆیشتوویی چینە و بۆ بەئامانجگرتنی 5 وڵاتی عەرەبی، بە تایبەت عێراق، پلانی هەیە.
ئەو چالاکوانە سیاسییەی ئەردەن وتی: دیپلۆماسیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هەموو هێزێکی سیاسی و مادی و سەربازی چووەتە دژایەتی ئەو وڵاتانەی کە بەرەی واشنتن – تەل ئەبیب ڕەتدەکەنەوە و لەو چوارچێوەدا دەبێت ئاگاداری ئەو ڕەوتە گوماناوییە بین کە لە دژی سوریا، ئەردەن، یەمەن، عێراق و لوبنان هەنگاو دەنێت و بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و دیپلۆماسی لە پێناو لەناوچوونی ئامانجەکانی گەلی فەڵەستین چالاکی دەکات.
محەممەد ئەلڕوسان وتی:ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵی ئەوەیان داوە کە کەڵک لە توانا دیپلۆماسییەکانی وڵاتانی وەک فەرەنسا، بەریتانیا و چەند وڵاتێکی عەرەبی وەربگرن تا وڵاتانی دژبەری ڕەوتی سازشت بە کۆمەڵە ئامرازێکی سیاسی و ئابوری و میدیایی بکەنە ئامانج و پەرە بە ناکۆکییە تائیفییەکان بدەن و کۆمەڵگای عەرەبی تێک بدەن./.