بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یاری نێوان هەر دوو هەڵبژاردەی ئێران و وێڵز لە چوارچێوەی گرووپی B لە یاریگای ئەحمەد بن عەلی و لە هەفتەی دووەمی مۆندیالی قەتەر بە ناوبژیوانی ماریۆ ئیسکۆباری گواتیمالایی بەڕێوەچوو.
یارییەکە بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی ئێراندا کۆتایی هات و بەمەش ئێران بە ورە و هیوایەکی زیاترەوە خۆی بۆ یاری گرنگ لە گەڵ ئەمریکا ئامادە دەکات. خەڵکیش بەم بۆنەوە لە شەقامی شارە جیاجیاکانی ئێراندا ئاهەنگیان گێڕا و سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێ کرایە ئاهەنگێکی نیشتمانی و بەمەش جارێکی دیکە پیلانی دوژمنان و ناحەزانی ئێران بۆ دووبەرەکی خستنە ناو یاریزانان و خەڵک شکستی هێنا./.