بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری پزیشکی ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر مرۆڤ لە 8 کاتژمێر کەمتر یان زیاتر بخەوێت، ئەوا تەمەنی کورت دەبێتەوە و تووشی ژمارەیەک کێشەی تەندرووستی دەبێتەوە.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە قۆناغەکانی خەو بە سەر قۆناغی یەکەم، دووەم، سێهەم و قۆناغی REM پۆلین کراون، ئەگەر مرۆڤ ماوەی قۆناغی سێهەم و REM ی خەوی کەم بێت و نەچێتە ناو خەوی قووڵەوە، ئەوا کاریگەری دەکاتە سەر کوالیتی خەو.
بە هۆی ئەم گۆڕانکارییانەشەوە کێشەکانی یادگە، تێکچوونی هەست و سۆز، نەخۆشییەکانی دڵ و لولەکانی خوێن و بەرزەپەستانی زوێن ناتواندرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت، هەر بۆیە کوالیتی زەو، ماوەی خەو و چوونە ناو خەوی قووڵەوە زۆر گرنگن.
بە وتەی پسپۆڕانی بواری پزیشکی، ئەگەر مرۆڤ لە 8 کاتژمێر کەمتر یان زیاتر بخەوێت، ئەوا تەمەنی کورت دەبێتەوە و تووشی ژمارەیەک کێشەی تەندرووستی دەبێتەوە، کەمخەوی کاریگەری زۆری لە سەر ژیان و تەندرووستی هەیە و دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی وەک دڵ، هەروەها ئەگەر لە 9 کاتژمێریش خەوتن زیاتر بێت مەترسی مردن زیاتر دەبێت.
هەروەها ڕایانگەیاندووە کە لە کاتی خەودا جەستە هۆڕمونی گەشە دەردەکات، ئەم هۆڕمونە بۆ منداڵان دەبێتە هۆی گەشە. لە کەسانی پێگەیشتوودا دەبێتە هعی خۆنۆژەنکردنەوەی جەستە، لەناوبردنی شانە تێکچوو و کۆنبووەکان و دروستبوونی شانەی نوێ، ئەگەر ئەم سیستەمە تێک بچێت مرۆڤ تووشی ژمارەیەک کێشەی وەک پیربوونی پێشوەختە، دروستبوونی چرچ و لۆچی پێست و سپیبوونی سەر دەبێتەوە، تەنانەت جوانی و درەوشاوەیی پێستیش پەیوەندی بە خەوەوە هەیە./.