بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیی ڕەبو، بڕیار نییە کە دەرمان و چارەسەرەکان بە لاوە بنێین، بەڵام بزانن کە هەڵبژاردنی خۆراکی گونجاو دەتوانێت هەناسەدانی ئێوە ئاسانتر بکات.
ئەگەر توشی نەخۆشیی هەناسەدان یان ڕەبو بوون و یان پیسبوونی هەوا کاریگەریی لە سەر هەناسەدانی ئێوە داناوە، لە ڕێگای چەند خواردنێکەوە دەتوانن بە ئاسانی هەناسە بدەن.
سیر:
توێژینەوەکان پیشان دەدات کە ئەوانەی لە هەفتەدا دوو جار و هەر جار سێ دانە سیر دەخۆن، لە سەدا 44 کەمتر مەترسی نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکانیان لە سەرە و ئەم مەترسییە تەنانەت لە کەسانی جگەرەکێش بە ڕێژەی لە سەدا 30 کەم دەبێتەوە، ئەڵبەت بە واتای ئەوە نییە کە بە ئاسانی جگەرە بکێشن و بە خواردنی سیر مەترسییەکانی لە ناو ببەن.
دانەوێڵەکان:
ڕێجیمی خۆراکیی دەوڵەمەند بە کاربۆهیدراتە سادەکانی وەک پاستای سپی یان مافین، دی ئۆکسیدی کاربۆن زیاتر دەکات و گوشاری سەر سییەکان زیاتر دەکات و لە ئەنجامی ئەمەش هەناسەدان دژوارتر دەبێت.
فاسۆلیا:
هەبوونی سلنیۆم و مەنیەزیۆم لە فاسۆلیا یارمەتیدەری توشبووانی نەخۆشیی سییەکان دەبێت.
سێو:
وا سەلمێندراوە کە خواردنی سێو و تەنانەت سرکەی سێو لە کاتی دووگیانی ژناندا ئەگەری لەدایکبوونی کۆرپەلەی توشبووی ڕەبو یان کێشەکانی هەناسەدان کەم دەکاتەوە.
زەیتی زەیتون:
چەورییەکانی ناو زەیتی زەیتون و ڕۆنی گوڵەبەڕۆژە نەک تەنیا بۆ تەندرووستی پێست و قژ و دڵ بەسوودن، بەڵکوو ڕۆڵی گرنگیان لە پاراستنی تەندرووستی سییەکاندا هەیە.
قاوە:
کافائین بۆ هەناسەدانی ئاسان، یارمەتیدەری توشبووانی ڕەبو دەبێت.
ماسی سەلەمون:
ئۆمێگا 3 تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە و ڕەنگە کاریگەری نەرێنیی ئەم مادەیە لە باشتربوونی دۆخی هەناسەدان لە کەسانی ئاسایی و لە کەسانی توشبووی ڕەبو هەر بۆ ئەم تایبەتمەندییە دەگەڕێتەوە. ئەڵبەت دەبێت ئەوەش بزانن کە ئۆمێگا 3 بەکار بێنن نەک ئۆمێگا 6، لە بەر ئەوەی کە ئۆمێگا 6 هەوکردنی لێدەکەوێتەوە.
چای سەوز:
گرنگترین بەشی چای سەوز، ئەنتی ئۆکسیدانی کۆئرستینە کە وەک دژە ڕەبویەکی سرووشتی کار دەکات.
سەوزەکان:
سەوزەکانی وەک کەلەم و برۆکلی مەترسی شێرپەنجەی سییەکان کەم دەکاتەوە، ئەم گرووپە لە سەوزەکان هەڵگری پێکهاتەیەکی سرووشتین بە ناوی گەلوکۆزینۆلات کە لە بەرەوپێشچوونی شێرپەنجەکان بە تایبەت شێرپەنجەی سییەکان لە مرۆڤ و لە ئاژەڵدا ڕێگری دەکات./.