ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پاڵپشتی و پیلانگێڕیی وڵاتانی ڕۆژئاوا بڕیارێکی لە دژی ئێران سەبارەت بە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییە پەسەند کرد، بۆ ئەوانەی کە لە گەڵ ناسنامەی ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییانە ئاشنایەتییان هەیە، پەسەندکردنی ئەم بڕیارەش بابەتێکی نوێ نییە.
کاتێک کە سەرجەم دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە وڵاتانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە حەفتا ساڵ کۆمەڵکوژی لە فەڵەستین و داگیرکردنی ئەفغانستان و ئاوارەبوونی خەڵکی ئەم دوو وڵاتە، ڕووخانی سوریا و لیبیا و ئاوارەبوونی خەڵکی ئەو وڵاتانەش و کارەساتی مرۆیی لە یەمەن بێدەنگی هەڵدەبژێرن بەڵام بۆ ئاژاوەگێڕەکانی ئێران فرمێسک دەڕێژن، بە تەواوی ئاشکرایە کە ئەم فرمێسکە، فرمێسکی تیمساحییە.
کاتێک کە ڕژێمە تاوانبارەکانی وەک ڕژێمی زایۆنیستی کە لەوپەڕی ئازادی و نەبوونی لێپرسینەوەدا ژن و منداڵ و پیر و گەنجی فەڵەستینی شەهید دەکات و ڕژێمی سعوودیە نەیارەکانی پارچە پارچە دەکات و سزای لەسێدارەدان بەوپەڕی دڕندەییەوە بە سەر منداڵاندا دەسەپێنێت و لە سەر تەنیا تویتێک سزای چوار ساڵ زیندان بە سەر کەسێکدا دەسەپێنێت و بەم هەموو تاوان و کارنامە ڕەشەوە دەکەونە لوتکەی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە، دەبێت بزانن کە تاوانباران و مونافقەکان حوکمی جیهان دەکەن.
کاتێک کە ئەمریکا، فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا بانگەشەی بەرگری لە مافی مرۆڤ لە ئێران بە تایبەت مافی ژنان دەکەن، لە کاتێکدا کە بە بیانووی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە زیاتر لە چل ساڵە خەڵک و بە تایبەت ژنانی ئێرانی سزا دەدەن، دەبێت ئەوە بزانن کە دۆسیەی مەهسا ئەمینی تەنیا بیانووە.
کاتێک کە ئەڵمانیا داوا لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لە دژی ئێران بڕیار بدات و بە بیانووی بەرگری لە گەلی ئێران، لێژنەی لێکۆڵینەوەی ڕاستییەکان پێک بێنێت، ئەویش لە کاتێکدا کە خۆی بە هاوکاریکردنی ڕژێمی لەناوچووی سەدام و پێدانی چەکە کیمیاییەکان بەو ڕژێمە و کوشتنی هەزاران عێراقی و ئێرانی و بە تایبەت کوردەکان، تۆمەتبارە، دەبێت ئەوەش بزانن کە فرمێسکەکانی ئەو وڵاتەش بۆ کوردەکان، تەنیا فریودانە.
کاتێک کە ئەمریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا دەبنە پەناگە و حەشارگەی تیرۆریستان و مونافقەکان و بە هەموو جۆرە پاڵپشتییەکی سیاسی، ئابوری و میدیایی لەوان دەکەن، دەبێت ئەوەش بزانن کە ئەو وڵاتانە هۆکاری سەرەکی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی ئێرانن.
کاتێک کە هەزاران ئێرانی بە هۆی سزا و گەمارۆ زاڵمانەکانی ڕۆژئاوا و سنوردارکردنی دەرمان و کەناڵە داراییەکانی کڕین و هاوردەکردنی دەرمان، ڕوبەڕوی جۆرەها نەخۆشی بوونەتەوە و گیان لە دەست دەدەن، دەبێت بزانن کە تیرۆریزم و سیاسەتی تاوانبارانەی وڵاتانی ڕۆژئاوای بە ناو خاوەن شارستانیەت بە کوێ گەیشتووە.
کاتێک کە وڵاتانی ڕۆژئاوا، لەشفرۆشی و قومار و دەیان تاوانی دیکە وەک شارستانیەت بە سەر گەلانی دیکەدا دەسەپێنن، کاتێک بە هەموو جۆرە پاڵپشتییەک لە ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنیستی دەکەن و هەروەها بە هۆی پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان چاو بە سەر تاوانی ڕژێمە دیکتاتۆرەکانی ناوچەکەدا دادەخەن، دەبێت ئەوە بزانن کە زوڵمێک بە سەر جیهاندا حوکم دەکات کە نابێت درێژەی هەبێت./.