بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن هانیزادە سەبارەت بە پێویستی پاراستنی سنورەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی عێراقەوە، وتی: هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوو بووەتە شوێنی گرووپە تیرۆریستی و جوداییخوازەکان و ئێرانیش بەردەوام بە بەڵگە بوونی ئەو بنکە و بارەگانەی تیرۆریستانی ڕادەستی حکومەتی هەرێم کردووە.
ناوبراو وتی: گرووپە جوداییخوازەکانی کۆمەڵە، دیمۆکرات، پەژاک و پاک لە ساڵانی ڕابردوو بە کردنەوەی بنکە سەربازییەکان لە سنورەکانی نێوان ئێران و باکوری عێراق بوونە هۆکاری ڕووداوی دڵتەزێنی سەربازی و ئەمنی بۆ دانیشتووانی ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژئاوای ئێران و تارانیش بە نووسرا و لە دانوستانەکانی لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەولێر و تەنانەت حکومەتی ناوەندیی عێراق، چالاکی ئەو گرووپانەی لە ناوچە سنورییەکان وەەبیرهێناوەتەوە و داوای نەهێشتنی بنکە و بارەگای ئەو گرووپانەی کردووە.
هانیزادە وتی: ئێران بەڵگەی ئەوەی خستووەتەڕوو کە ئەندامانی دەزگای هەواڵگری مۆساد و سی ئای ئەی سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنانی گرووپە تیرۆریستییەکانن لە دژی حکومەتی تاران و ئەمەش کێشە و مەترسی ئەمنیی بۆ خەڵکی ئێران دابین کردووە بەڵام بەرپرسانی هەرێمی کوردستان گرنگییان بە هۆشدارییەکانی ئێران نەداوە و سوپای پاسدارانیش لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو بە هۆی دەستێوەردانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە و لە پێناو ڕێگری لە ناسەقامگیری سنورەکان، بنکە سەربازییەکانی کۆمەڵە و دیمۆکراتی بە مووشەک و درۆن کردە ئامانج.
ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە وتی: ئێستا بە ئاگادارکردنەوەی دووبارەی حکومەتی بەغدا، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە بە هەستیارییەوە لە بابەتەکە دەڕوانێت، ئامادەیی ئەوەی پیشان داوە کە هێزەکانی سوپای عێراق کۆنتڕۆڵی سنورەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.
ناوبراو وتی: دەبێت چاوەڕوان بین کە ئایا ئەم بەڵێنەی حکومەتی عێراق جێبەجێ دەکرێت یان نە، ئەگەر هێزەکانی عێراق کۆنتڕۆڵی سنورەکان بکەن ئێران دەستێوەردانی نابێت، بە پێچەوانەی ئەمەش هەموو هەوڵێک بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری خۆی بەکار دێنێت.
حەسەن هانیزدادە لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە تاران بە چ ئامانجێک داوای داخستنی بنکەی گرووپە تیرۆریستییەکانی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە، وتی: ئێران هاوکات لە گەڵ هەوڵە سەربازییەکان بۆ سەرکوتکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان، درێژە بە چالاکییە سیاسییەکانیش دەدات، لەم چوارچێوەشدا تاران ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەگەر گرووپە تیرۆریستییەکان لە سنورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان کۆنتڕۆڵ نەکرێن، ئێران بە مافی خۆی دەزانێت کە پەنا بۆ هەر هەنگاوێک ببات، وەک چۆن کە تورکیا لە ساڵانی ڕابردوو بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی چووەتە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق و ئەم مافەش بۆ ئێران پارێزراو دەبێت کە ئەگەر حکومەتی عێراق هەنگاو بەرەو کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکانی هەڵنەگرێت، ئێران بەدەر لە بوونی سەربازیی لە خاکی ئەم وڵاتەدا ڕێگاچارەی دیکەی نابێت./.