بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە 182 ملیار و 700 ملیۆن دینار لە پارە دزراوەکانی داهاتی باج بۆ خەزێنەی گشتی ئەم وڵاتە گەڕێندراوەتەوە.
ناوبراو وتی کە بڕیارە لە دوو هەفتەی داهاتوودا یەک ترلیۆن و 681 ملیار و 270 ملیۆن دیناری دیکە بگەڕێتەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە لێژنەی لێکۆڵینەوە لە پارە دزراوەکان بەردەوامە و ئەوانەش ناسراون کە ئەو دزییەیان کردووە، لە دەستەی گشتی باج تا دەزگا و دامەزراوە چاودێرییەکانی دیکە./.