بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو چاوپێکەوتنەدا کە لە نووسینگەی سەرۆکی ڕەوتی حیکمە بەڕێوەچوو، سەید عەمار حەکیم جەختی لە سەر گرنگی وتووێژ و پابەندبوون بە دەستوور و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بۆ تێپەڕاندنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر کردەوە.
حەکیم هەروەها جەختی لە سەر گرنگی پەسەندکردنی ئەو یاسایانە کردەوە کە دەبنە هۆی سەقامگیری سیاسی و پەیوەندییان بە بەرژەوەندی نیشتمانییەوە هەیە.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی هەروەها جەختی لە سەر گرنگی پاڵپشتی لە حکومەتی نوێی عێراق لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و گەڕانەوەی متمانەی خەڵک بۆ سیستەمی سیاسی کردەوە و وتی کە ئەم حکومەتە بۆ سەرکەوتن هەڵگری چەند تایبەتمەندییەکە کە حکومەتەکانی پێشوو ئەوەیان نەبووە و سەرکەوتنەکەشی لە بەرژەوەندی هەمووانە./.