بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم وتی کە ئێمە بەردەوام پاڵپشتی لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لوبنان لە زووترین کاتدا دەکەین بەڵام هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پێویستی بە ڕێکەوتنی ژمارەیەک لە فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و نوێنەرانی ئەوان هەیە، لە بەر ئەوەی کە هەڵبژاردنەکە لە ڕێگای تێپەڕاندنی ڕێژەی یاساییەوە دەبێت.
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: ئێمە بە تەنیایی ناتوانین ئەو ڕێژەیە دابین بکەین، وەک چۆن کە لایەنەکانی دیکەش ئەوەیان پێناکرێت، بەم پێیەش تەنیا ئێمە نین کە سەرۆک کۆمار هەڵبژێرین، بەڵکوو ئێمە و لایەنەکانی دیکەی پەرلەمان و هاوبەشەکانمان دەتوانین بە ڕێکەوتن ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین.
وتیشی کە هەڵوێستی ئێمە وەک حزبوڵڵا ڕوون و ئاشکرایە، ئێمە سەرۆک کۆمارێکمان دەوێت کە گرنگی بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی لوبنان بدات، ڕەزامەندی لە سەر کەسێک نادەین کە پیلانگێڕی بکات و خزمەت بە پرۆژەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕیزی سیاسەتە گرنگەکانی بێت./.