بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم لە چاوپێکەوتنی ئلینا ڕومانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا جەختی لە سەر گرنگی سەقامگیریی عێراق وەک یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە کردەوە.
حەکیم وتی کە عێراق هەوڵ دەدات سەرچاوە و دەروازەی هەڕەشە لە دژی وڵاتانی دراوسێ نەبێت.
ناوبراو سەبارەت بە حکومەتەکەی محەممەد شیاع سودانی، وتی: پاڵپشتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و هەروەها لە ئاستی ناوخۆی عێراق لە گەڵ زیاتربوونی داهاتەکانی وڵات بە هۆکاری سەرکەوتنی ئەم کابینەیە دادەنرێت./.