بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مامۆستا فایەق ڕۆستەمی لە وتاری هەینی سنە بە ئاماژە بە سەردانەکەی ڕۆژی پێنج شەممەی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پارێزگای کوردستان و کردنەوەی پرۆژەی گەیاندنی ئاو بە شاری سنە، ئەم هەنگاوە مەزنەی حکومەتی لە کوردستان بە شیاوی دەستخۆشی و پێزانین ناو برد و وتی کە بە کردنەوەی ئەم پرۆژەیە، کێشەی کوالیتی و تام و بۆنی ئاوی خواردنەوەی ئەم شارە چارەسەر کراوە.
وتارخوێنی هەینی سنە وتی: بە پێی وتەی بەرپرسان، لە ئێستادا کوالیتی ئاوی سنە جیاوازییەکی لە گەڵ ئاوی کانزایی نییە و کێشەی چەندین ساڵەی خەڵک بە هەوڵی بەرپرسان چارەسەر کراوە.
مامۆستا ڕۆستەمی وتی: لە سەردانەکەی سەرۆک کۆمار بۆ شاری سنە، کێشەی خەڵک و گەنجان بە تایبەت لە بواری بێکاری و دابینکردنی بژێوی ژیان لە لایەن بەرپرسانەوە خرایەڕوو و ئایەتوڵڵا ڕەئیسی جەختی لە سەر چارەسەرکردنی کێشەکان کردەوە.
وتارخوێنی هەینی سنە وتی: حکومەت هەوڵی گەشە و پێشکەوتنی پارێزگای کوردستان دەدات./.