بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ شەممە 3 ی کانوونی دووەمی 2022 یارییەکانی قۆناغی 16 ی کۆتایی مۆندیالی قەتەر دەستیپێکرد و لە یەکەم یاریدا هەر دوو هەڵبژاردەی ئەمریکا و هۆڵەندا ڕوبەڕوی یەکتر بوونەوە.
یارییەکە لە یاریگای نێودەوڵەتی خەلیفە بەڕێوەچوو و لە ئاکامدا هەڵبژاردەی هۆڵەندا 3 گۆڵی لە بەرژەوەندی خۆیدا تۆمار کرد و هەڵبژاردەی ئەمریکا تەنیا یەک لەو گۆڵانەی قەرەبوو کردەوە.
هۆڵەندا پلەی دووەمی سێ مۆندیالی هەیە و بەم سەرکەوتنەش گەیشتە قۆناغی 8 ی مۆندیالی قەتەر و دەتوانێت یەکێک لە شانسەکانی گەیشتن بە نازناوی قارەمانی مۆندیالی ئەمساڵ بێت./.