بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی دەعموش جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری حزبوڵڵای لوبنان وتی: گەورەترین براوە لە مۆندیالی قەتەر، فەڵەستین و گەورەترین دۆڕاویش سیستەمی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبییە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی کە لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە خەڵک لە گەڵ ئەم ڕەوتە شەرمەزارکەرەوە هاوڕێ بکات.
ناوبراو وتی: فەڵەستین زیاتر لە هەر شتێکی دیکە لە عەقڵ و دڵ و ویژدانی جیهانی عەرەب و لە سەر زمانی بەشداربووانی مۆندیالی قەتەردایە، لە بەرامبەردا ڕژێمی زایۆنیستی پەراوێز کەوتووە و گەلانی ئیسلامی و عەرەبی و گەلانی ئازادیخوازی جیهان هیچ ناوێک لەو ڕژێمە نابەن، ئەمەش پیشان دەدات کە جیلی گەنج و جیلی ئێستا و داهاتوو شتێک بە ناوی ئیسرائیل بە فەرمی ناناسن.
ئەو بەرپرسەی حزبوڵڵای لوبنان وتی: ئێمە موڵەتی ئەوە نادەین لوبنان بکەوێتە دەستی بەکرێگیراوەکان یان ئەوەی کە بەشێک لە سیستەمی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ دوژمن بێت، فەڵەستین بۆ ئێمە وەک پرسی سەرەکی دەمێنێتەوە و هەمووان دەبێت هەوڵی ئازادکردنی بدەن./.