بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عێزەتوڵڵا زەرغامی لە کۆڕی شارستانیەتە کۆنەکان لە شاری بەغدا چەندین پێشنیاری بۆ ڕێگری لە بەقاچاخبردنی ئاسەوارە مێژووییەکان و گەڕاندنەوەی ئاسەوارە تاڵانکراو و دزراوەکان خستەڕوو.
زەرغامی پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە بەیاننامەی کۆبوونەوەکەی بەغدا ڕاگەیاند و جەختی لە سەر یەکگرتوویی و هەوڵی ڕۆشنبیری و دیپلۆماسی لە پێناو گەڕاندنەوەی ئاسەوارە مێژووییەکان و پاراستنی میراتی کەلتوری و مێژوویی وڵاتانی ئەندام کردەوە و یەکێک لە ئەرک و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەکەی بەغدای بە ڕوبەڕوبونەوەی ڕیشەیی هەنگاوی تاکلایانەی هەندێک وڵات و ڕەگەزپەرستیی مۆدێڕن ناو برد.
وەزیری میراتی کەلتوریی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەرکی وڵاتانی ئەندام لەم کۆڕەدا ئەوەیە تا ڕوبەڕوی ئەو وڵاتانە ببنەوە کە بە کارتی گەمارۆ و سزا و تیرۆریزمی ئابوری زیان بە گەلانی دیکە دەگەێنن و بە یەکگرتوویی لە بەرامبەر ئەم سیاسەتە ڕابوەستن.
زەرغامی هەروەها بە ئاماژە بە بەرپرسیاریەتی کۆمەڵگای جیهانی بۆ گەڕاندنەوەی ئاسەوارە مێژوویی و کەلتورییەکان، لە پێناو ڕوبەڕوبونەوەی کاریگەری قاچاخی ئەو ئاسەوارانە و هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی ئاسەوارە بەتاڵانبراوەکان بۆ وڵاتانی خاوەن، پرۆژەیەکی هاوبەشی لە نێوان وڵاتانی بەشدار لە کۆبوونەوەکەی بەغدا خستەڕوو.
وەزیری میراتی کەلتوری، گەشتیاری و پیشەسازی دەستی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها ئامادەیی تارانی بۆ سەرۆکایەتی گەڕی داهاتووی کۆڕی شارستانیەتە کۆنەکان لە ساڵی 2023 و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی وەزیرانی پەیوەندیداری وڵاتانی ئەندام ڕاگەیاند.
هەروەها فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و سەرۆکی شەشەم کۆبوونەوەی وەزیرانی وڵاتانی ئەندام لە کۆڕی شارستانیەتە کۆنەکان، وێڕای دەستخۆشی لە وەزیری میراتی کەلتوری، گەشتیاری و پیشەسازی دەستی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی پاڵپشتی لە بەیاننامەکەی بەغدا، پرۆژە و پلانە پێشنیارکراوەکانی ئێرانی بە گرنگ ناو برد و جەختی لەوە کردەوە بە هاوکاری هاوبەشی وڵاتان جێبەجێ بکرێت.
ساڵی ڕابردوو 17 هەزار و 899 پارچە ئاسەواری دزراو و بە قاچاخبراوی عێراق، لە ئەمریکا بۆ ئەم وڵاتە گەڕێندرایەوە و هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی ژمارەیەکی زۆر لەو ئاسەوارانەی کە لە سەردەمی داگیرکاریی ئەمریکا لە عێراقی پاش 2003 دزراون و بەتاڵانبراون، بەردەوامە./.