بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عێزەتوڵڵا زەرغامی وەزیری میراتی کەلتوری، گەشتیاری و پیشەسازی دەستیی ئێران لە سەردانەکەی بۆ بەغدا لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا کە بە ئامادەبوونی محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا بەڕێوەچوو، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە بواری گەشتیاری بە تایبەت گەشتیاری ئائینی و پێدانی خزمەتگوزاری بەرامبەر بە هاووڵاتیانی هەر دوو لا کردەوە./.