بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پاش ئەردەن و کوێت، ئێرانی وەک سێهەم ئامانجی سەردانەکانی دەرەوەی هەڵبژارد و سەردانی تارانی کرد. ناوبراو لە سەردانەکەیدا لە گەڵ گەورە بەرپرسانی وەک ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە و بەشداریشی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش کرد.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: پەیوەندییەکانی ئێمە لە گەڵ وڵاتی عێراق پەیوەندییەکی ئاسایی نییە و ڕیشەی لە بڕوای هاوبەشی گەلانی هەر دوو وڵاتدا هەیە، هێندەش پەیوەندییەکی قووڵە کە گەلان و حکومەتەکانی ئێران و عێراقی لە گەڵ یەکتر داناوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراقیش وتی: ئاسایشی هەر دوو وڵات تەواوکەری یەکترە و ئەم دوو وڵاتە لێک جیا نابنەوە. حکومەتی عێراق دەیەوێت دەستووری خۆی جێبەجێ بکات و لەو چوارچێوەیەدا موڵەتی ئەوە نادات خاکەکەی بۆ زیان گەیاندن بە وڵاتانی دراوسێ بەکار بهێندرێت، سیاسەتی حکومەتی بەغدا ئەوەیە کە خاکی عێراق نەبێتە خاڵی دەستپێکی هێرش و زیان گەیاندن بە وڵاتانی دراوسێ.
یەکەم سەردانی سودانی بۆ وڵاتێکی ناعەرەبی لەو کاتەوە کە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراقی وەرگرتووە، بە هۆی بارودۆخی چەند مانگی ڕابردوو لە عێراق و پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان ئێران و عێراق، تایبەتمەندی و گرنگییەکی زۆری هەبووە و بە ڕووداوێکی گرنگ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات دادەنرێت و بەم هۆیەوە سەردانەکەی سودانی بووە جێی گرنگی و بایەخی میدیایی.
سەبارەت بەم سەردانە، سەید ڕەزا سەدرحوسێنی شارەزا لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، لە میانەی وتووێژێکدا بۆچوونی خۆیی خستووەتەڕوو کە لە درێژەدا هاتووە:
بە پێی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی عێراق، بە تێڕوانینی ئێوە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ ئێران چ دەسکەوتێکی لە ڕووی گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی لە نێوان هەر دوو وڵاتدا دەبێت؟
بە دڵنیاییەوە کە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانێت لە پێناو گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەکان و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵات و پتەوکردنی پەیوەندییەکان ڕۆڵی هەبێت، لە بەر ئەوەی کە عێراق لە هەلومەرجێکدایە کە داهاتێکی زۆری هەناردەی نەوتی هەیە بەڵام پێداویستییەکانی خەڵکەکەشی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زیادبووندایە. لە لایەکی دیکەوە کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای گەمارۆکان، توانای ئەوەی هەیە تا لە ڕووی وەبەرهێنان و دابینکردنی کاڵا و پێداویستییەکانی، پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەکنیکی و ئەندازیارییەکان بۆ عێراق و هەروەها گەشەپێدانی ئەم وڵاتە، هاوکار و یارمەتیدەر بێت، لە بەر ئەوەی کە بە پێی هەبوونی 1400 کیلۆمەتر سنوری هاوبەش، پێدەچێت کە عێراق، کۆماری ئیسلامی ئێران و توانا و ئەزموونە زانستی و ئابورییەکانی وەک گرنگترین هاوبەش و هاوپەیمان داناوە.
لە سەردانەکانی ڕابردووی بەرپرسانی عێراقی چەندین ڕێکەوتن واژۆ کراوە کە بەشیک لەوان نەچووەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە و بۆ ئەمەش محەممەد شیاع سودانی وێڕای ئەوەی کە هەوڵ دەدات پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی بە تایبەت لە گەڵ سەرجەم وڵاتانی دراوسێ بپارێزێت، هەوڵی پەیوەندییەکی تایبەتیش لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەدات، لەم پێناوەدا پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق دەتوانێت لە بواری بەندەرەکان، هێڵی ئاسن و بازرگانیی دووقۆڵی بگاتە قۆناغێکی کاریگەر و ستراتیژی.
بە پێی ئەوەی کە بەرپرسانی هەر دوو وڵات لە چاوپێکەوتن و کۆبوونەوە دیپلۆماسییەکان داوای پتەوکردنی پەیوەندییە ئابورییەکانیان کردووە، پێشبینی ئێوە لە ڕەوتی هاوکارییە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە حکومەتەکەی سودانیدا چییە؟
بەڕێز سودانیش وەک کابینەکانی پێشووی عێراق تێڕوانینێکی تایبەتی لە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە، لە کاتێکدا کە بە پێی تواناکانی ئێران و پێویستیی عێراق، دەرفەتی زیاترکردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان بوونی هەیە. ئێمە لە سەردەمی پێش کۆرۆنا ڕێژەی 14 ملیار دۆلاریی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانمان بینی و لە سەردەمی کۆرۆنا وەک ناوچەکانی دیکەی جیهان ئەم ڕێژەیە دابەزی بەڵام لە ئێستادا بە ڕێژەیەکی بەرچاو ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ئێران و عێراقدا هەیە.
بە دڵنیاییەوە کە ئەم ڕێژەیە دەکرێت ڕوو لە زیادبوون بکات. پێشبینی هەر دوو وڵات بۆ دوو ساڵی داهاتوو ڕێژەیەکی زیاتر لە 16 ملیار دۆلارە و دەکرێت مسۆگەر ببێت. لە بەر ئەوەی کە بە پێی وەبەرهێنانی ئێران، توانای خزمەتگوزاری تەکنیکی و ئەندازیاری بە تایبەت لە بواری درووستکردنی وێستگە بچووک و مامناوەندەکانی وەبەرهێنەری کارەبا و پاڵاوگە، هەروەها بە پێی ژێرخانی ترانزێتی و دەروازە سنورییەکان، ئێمە دەتوانین بە گەشەی هەناردە و دابینکردنی پێداویستییەکانی عێراق، ئاسۆیەکی باشتر ببینین.
بە پێی ئەوەی کە هێڵی ئاسنی شەلەمچە – بەسرە بۆ هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراق گرنگیی هەیە، لە ئێستادا لە چ قۆناغێکدایە و لەم کابینەی عێراقدا چۆن کاری لە سەر دەکرێت؟
هێڵی ئاسنی شەلەمچە – بەسرە بە پێی ئیرادەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئێستادا گەیشتووەتە خاڵی سفری سنوری. دەبێت ئەوەش بزانین کە هەوڵێکی زۆر دراوە تا ناوچەکە لە مین و تەقەمەنییەکانی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی سەپێندراوی سەدام پاک بکرێتەوە. لەم چوارچێوەیەدا حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هاوکاری سوپای پاسداران ئەو کارە گەورەی کردووە و هێڵی ئاسن گەیشتووەتە پشتەوەی دەروازەی سنوریی عێراق. بەدەر لەمەش کۆماری ئیسلامی ئێران لە نێوان چەند کۆمپانیایەکی ئێرانی و عێراقی کۆنسرسیۆمێکی لە بواری هەڵگرتنی مین، درووستکردنی پرد و جێبەجێکردنی پرۆژەی هێڵی ئاسن کردووەتەوە تا هاوکارییە دووقۆڵییەکان پەرە بستێنێت.
لەم ڕووەشەوە ئەرکی حکومەتی عێراق ئەوەیە تا ئەو بەشەی هێڵی ئاسن کە 32 تا 33 کیلۆمەترە لە خاکی خۆیدا تەواو بکات. لە خاکی عێراقدا ڕێژەی مینە بەجێماوەکان کەمترە و مەودایان لە یەکتریش زیاترە، هەر بۆیە حکومەتی عێراق دەتوانێت ناوچەکە لە مین پاک بکاتەوە. لە لایەکی دیکەوە، ئەگەر لە سەر ڕووبارەکە پردێک بکرێتەوە تا دەرفەتی گەیشتنی بە بەسرە دابین بکرێت، ئەگەری گەیشتنی ئەم هێڵە ئاسنە تا بەغداش هەیە.
بە گشتی و بە پێی ئەوەی کە ئەمریکییەکان و ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی ڕەزامەندییان لە سەر هێڵی ئاسنی شەلەمچە – بەسرە نەبووە، کابینەکانی پێشووی عێراق ئەو بڕیارەیان بۆ جێبەجێ نەکراوە بەڵام پێدەچێت کە کابینەکەی محەممەد شیاع سودانی هەوڵی تەواوکردنی بدات.
ڕۆڵی ئێران لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە کابینەی نوێی ئەم وڵاتەدا چۆن دەبینن؟
ئێران توانایەکی زۆری هەیە و عێراقیش پێویستی هەیە و لە لایەکی دیکەوە چاوەڕوانییەکانی خەڵک لەم کابینەی عێراقیش زۆرە. بەم هۆیەوە چاوەڕوان دەکرێت کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی پەیوەندییەکانی لە گەڵ عێراق، هەنگاوی زیاتری لە بواری ئاوەدانکردنەوە و پێشکەوتنی ئەم وڵاتەدا هەبێت./.