بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی جزیرەی قەتەر لە سەر تیرۆرکردنی پەیامنێرەکەی، لە دادگای لاهای سکاڵای لە سەر ڕژێمی زایۆنیستی تۆمار کرد.
ئەمەش پاش شەش مانگ لە تیرۆری دڕندانە و دژە مرۆڤانەی ئەبوعاقلە دێت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە و لەم ماوەیەدا تیمی یاسایی کەناڵی جزیرە بەڵگە و زانیاری نوێ و وتەی شایەتحاڵەکانیان ئامادە کرد و لە سکاڵایەکدا ڕادەستی دادگای تاوانی نێودەوڵەتییان کردووە.
لە سکاڵاکەی کەناڵی جزیرەدا لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی هاتووە کە بەڵگەکان بە ڕوونی پیشان دەدەن کە شیرین ئەبوعاقلە و هاوکارەکانی لە نزیکەوە کراونەتە ئامانجی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل.
بەڵگەکانی جزیرە پیشان دەدات کە بەدەر لە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و کردنە ئامانجی تیمی پەیامنێریی ئەو کەناڵە، هیچ شەڕ و تەقەیەک لەو ناوچەیە کە ئەبوعاقلە کوژراوە، ڕووی نەداوە./.