بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەزد، پارێزگایەکی مێژوویی و ناسراوە بە کۆنترین و جوانترین شارە خشتییەکانی جیهان.
ئەم شارە بیابانییە شوێنی لەدایکبوونی ئاو و با و کارێزە و لە ساڵی 1396 ی کۆچی هەتاوی (2017) وەک یەکەم شاری مێژوویی ئێران لە لایەن ڕێکخراوی یۆنسکۆوە تۆمار کراوە.
لە گۆڕەپانی ئەمیر چەخماخ و مۆزەخانەی ئاو و زۆرخانە و خواردنی شیرینییە بەتامەکانی ئەم شارە تا بەسەرکردنەوەی تاوەری بێدەنگی، ئاگرکەدەی جوانی زەردەشتەکان و باخی دەوڵەت ئاوا هەمووی لە ڕیزی جوانییەکانی شاری یەزدە و دەستیان داوەتە دەستی یەکتر تا گەشتیاران لە سەردانیکردنی ئەم شارەدا یادگارێکی باش لە گەڵ خۆیان ببەنەوە.
ئەگەر سەردانی یەزد دەکەن و دەرفەتی گەڕانتان هەبوو، سەردانی شارەکانی دیکەی ئەم پارێزگایەش وەک تەفت، بافق، مەیبۆد، ئەبەرکو و مێهریز بکەن./.