بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عادل جۆبەیر ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ڕژێمی زایۆنیستی بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات.
ناوبراو وتی کە بەڵام ئەم کارە پێویستی بە کات هەیە و تێیدا پەلە ناکرێت.
ئەو وەزیرەی سعوودیە وتی کە ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیسرائیل تەنیا بەندە بە کاتەوە.
دەوترێت کە محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە مەرجی ئەوەی بۆ ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و ڕژێمی زایۆنیستی داناوە کە ڕێکەوتنێکی ستراتیژی ئەمنی لە نێوان واشنتن و ڕیاز بە تایبەت لە بواری فرۆشتنی چەکدا واژۆ بکرێت و سعوودیە وەک وڵاتانی ناتۆ بۆ ئەمریکا هەژمار بکرێت./.