بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن هانیزادە سەبارەت بە سەردانەکەی شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین بۆ سعوودیە و بەڕێوەچوونی لوتکەی عەرەبی لە ڕیاز، وتی: سەردانەکەی سەرۆک کۆماری چین پەیوەندی بە چەند ڕووداوێکی گرنگی ناوچەکەوە هەیە، هەڕەشە ئەمنییەکانی تایوان، هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ تایوان و هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دووبارەکردنەوەی ڕووداوەکانی ئۆکرانیا لە تایوان. هەروەها لە دژی هەوڵەکانی ئەمریکا، چین دەیەوێت لە ڕووی سیاسی و ئابورییەوە پەراوێز نەکەوێت و لە سەردانەکەی سعوودیە 25 گرێبەستی هاوکاری ئابوری بە تایبەت لە بواری وزەدا لە گەڵ ئەم وڵاتە واژۆ کراوە.
ناوبراو وتی: هەروەها کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری چین لە گەڵ سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی بە تایبەت وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس پیشان دەدات کە چین پلانێکی تایبەتی بۆ هەناردەی کاڵا و بەرهەمەکانی بۆ وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی هەیە، بەڵام ئەم هەوڵ و ئامانجە ڕوبەڕوی بەربەستی ئەمریکا دەبێتەوە و ئەمریکییەکان موڵەتی ئەوە نادەن چین دەستی بە بەشێکی گرنگی بازاڕی جیهان لە ئاسیا و ئەفریقا بگات.
هانیزادە وتی: لە ڕوانگەی ئەمریکییەکانەوە هەوڵەکانی چین بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە، هەڵەیەکی ستراتیژییە. چین لە ڕێکخراوی شانگهای زۆر چالاکە و وڵاتانی ئەندام لەم ڕێکخراوەش کاریگەری باڵای ئابورییان لە ناوچەکە و جیهاندا هەیە، ئەوەی کە چین لە ڕێگای سعوودیەوە دەستی بە بازاڕی جیهانی ئیسلام بگات، خوازراوی ئەمریکییەکان نییە و بە دڵنیاییەوە هەوڵی ڕوبەڕوبونەوەیان دەبێت.
ئەو شارەزا سیاسییە سەبارەت بە کاریگەری ئەنجامی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری چین بۆ سعوودیە لە سەر ئێران وتی: محەممەد بن سەلمان دەیەوێت چین لە ئێران جیا بکاتەوە و کەڵک لە پێگەی چین لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و جیهان وەربگرێت. بن سەلمان بە کارتی چین لە دژی ئەمریکا و ئێران کەڵک وەردەگرێت. لە ئێستادا ناوبراو کێشەی لە گەڵ ئیدارەی بایدن لە ئەمریکا هەیە و هەوڵ دەدات بەرەی نوێی هەبێت بەڵام ئەمریکا کێشە لە بەردەم پەیوەندییەکانی چین و سعوودیە دەخوڵقێنێت.
حەسەن هانیزادە وتی: چاوەڕوان نەدەکرا چینییەکان بەم خێراییە بەرەو سعوودیە وەک ڕکابەرێکی جیدیی ئێران لە ناوچەکەدا بڕۆن و باوەش بۆ سعوودییەکان بکەنەوە. پێم وایە کە چینییەکان هەڵەیەکی گەورەیان کردووە و هەوڵ دەدەن لە ئێران دوور ببنەوە و کەڵک لە تایبەتمەندی نەوتی سعوودیە و بازاڕی وڵاتانی عەرەبی بۆ کاڵای چینی وەربگرن، بەڵام ئەم سیاسەتە تووشی کێشە دەبێت، لە بەر ئەوەی کە لە نێوان ئێران و چین ڕێکەوتنێکی ستراتیژیی درێژخایەن هەیە و ئەم ڕێکەوتنانە لە گەڵ سعوودیە وەک زوڵمێک لە دژی ئێران دەبێت.
ناوبراو لە کۆتاییدا وتی: ئێران لەم ساڵانەدا نەوتی چینی دابین کردووە و پەیوەندییەکی ئابوریی بەربڵاوی لە گەڵ ئەم وڵاتەدا هەیە. چین هەڵەیەکی ستراتیژیی کردووە و دەبێت بزانێت کە سعوودیە تێڕوانینێکی تەکتیکی هەیە و پاش ئەوەی کە ئێران لە چین جیا بکاتەوە، پەیوەندییەکانی لە گەڵ چین دەپچڕێنێت. بن سەلمان تا ساڵی 2024 درێژە بە یارییە سیاسییەکەی دەدات تا بزانێت کە کۆماریخوازەکان لە ئەمریکا براوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی دەبن یان نە. ئێستا ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و سعوودیە زۆرە و بن سەلمان هەوڵ دەدات لە دوو ساڵی داهاتوو سیاسەتێکی چەندقۆڵی لە گەڵ ئەمریکا، چین و ئێران بەڕێوە ببات./.