بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەولەوی عەبدولواحید ڕیگی وتارخوێنی هەینی شاری خاش نە مونافق بوو، نە ئاژاوەگێڕ و نە لە بەکرێگیراوانی سعوودی، زایۆنیستی و ئەمریکی، ئەو بەکرێگیراوانەی کە بە درۆ بانگەشەی بەرگری لە مافی موسڵمانانی سوننە لە ئێران دەکەن.
شەهید مەولەوی عەبدولواحید ڕیگی یەکێک لەو کەسایەتییانە بوو کە شاندی نێردراوی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کاتی سەردانەکەیان بۆ پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە گەڵ ناوبراودا کۆبوونەوە، ئەو کۆبوونەوەی کە ئامانجەکەی ئەوە بوو تا ڕێگری لەوە بکات گرووپە تیرۆریستییەکان لە ڕێگای ئاژاوەگێڕی و توندووتیژییەوە نەتوانن ئەم پارێزگایە بە بارمتە بگرن. ناوبراو لەو کۆبوونەوەدا ڕایگەیاندبوو کە گرووپە تیرۆریستی و دژبەرەکان هەڕەشەی کوشتنیان لێکردووە. ئەو کەسایەتییە شەهیدە جەختیکردبووە کە نەخشە و پیلانەکانی مونافقەکان و دوژمنانی ئێران بۆ هەمووان ئاشکرا بووە.
تیرۆری مەولەوی عەبدولواحید ڕیگی تەنیا 40 ڕۆژ لە پاش تیرۆری شەهید سەجاد شەهرەکی کەسایەتی ئائینی شێعە و وتارخوێنی مزگەوتی مەولای موتەقیانی زاهیدان بووە و گومان لەوەدا نییە کە ئەنجامدەر و ئامانجی هەر دوو تیرۆر یەکێک بووە. ئامانجی هەر دوو تیرۆر تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی ئێران و جێبەجێکردنی پیلان و نەخشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، سعوودیە و ئەمریکایە، ئەوانەی کە سوننەکان و کەمینەکانی دیکەی ئێران تەنیا وەک ئامرازێکی گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆیان و هەڵگیرسانی ئاگری پیلانگێڕی و ئاژاوەگێڕی لەم وڵاتەدا دەبینن.
دوژمنانی ئێران و ئێرانی هەوڵ دەدەن بە تیرۆری دوو کەسایەتی شێعە و سوننە لە پارێزگایەکی وەک سیستان و بەلوچستان، شەڕی نێوان شێعە و سوننە دەست پێبکات، شەهید مەولەوی عەبدولواحیدیش لە سەر ئەم پیلانەی دوژمنان هۆشداریی دابوو.
بە دڵنیاییەوە کە هەر ئێرانییەکی نیشتمانپەروەر لەم پیلانانە بە دوورە. ئەم تیرۆر و پیلانانە لە ڕووی بێهیواییەوە دەکرێت و یەکڕیزی گەلی ئێرانی کردووەتە ئامانج. ئەمەش لە کاتێکدایە کە پەیوەندی برایانەی نێوان ڕۆڵەکانی ئەم نیشتمانە موڵەتی ئەوە نادات وەها پیلانگێڕییەک بە ئەنجام بگات و ئەمەش دوژمنانی ئێرانی توڕە و شێت کردووە بە شێوازێک کە ڕۆحم بە بچووک و گەورە ناکەن و ئامادەن هەموو ئێرانییەک لە هەر ئائین و مەزهەبێک بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان بکەنە قوربانی، ئەگەرچی کە گەلی ئێران ئاگاتر و ووشیارتر لەوەیە کە بکەونە داوی وەها پیلانگێڕییەک.
بێگومان تیرۆری شەهید مەولەوی عەبدولواحید ڕیگی وەک تیرۆری شەهید سەجاد شەهرەکی دەبێتە هۆی بەهێزبوونی یەکڕیزیی گەلی ئێران و دوژمنانی ئەم خاک و نیشتمانە ڕیسواتر دەکات. ئەو بەکرێگیراوانەی کە وەک داعش بۆ گەیشتن بە دۆلارە حەرامەکانی ڕژێمی سعوودیە و بە پیلان و نەخشەی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا تیرۆر دەکەن، بە دڵنیاییەوە بە سزای خۆیان دەگەن./.