بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کاتێک ناوی کرماشان دەبەین ئەگەر بیر لە تاقوەسان نەکەینەوە بە دڵنیاییەوە نانە برنجی و ڕۆنی خۆماڵی بە مێشکماندا گوزەر دەکات، ئەو ڕۆنە خۆماڵییەی کە لە درووستکردنی خواردنە بەتام و چێژەکانی کرماشاندا ڕۆڵی گرنگی هەیە و ناوبانگەکەی نەک تەنیا لە ئێران بەڵکوو گەیشتووەتە وڵاتانی دەرەوەش.
دەندە کەبابی تاقوەسان لە نێو دانیشتووانی شاری کرماشان و ئەوانەش سەردانی دەکەن، خواردنێکی بەتام و خۆشەویستە.
دەندە کەباب یەکێک لە جۆرە بەتامەکانی کەبابە، خواردنێکی ئێرانییە کە مەڵبەندەکەی بۆ شاری مێژوویی کرماشان دەگەڕێتەوە. دەندە کەباب بە گۆشتی مەڕ درووست دەکرێت و لە کرماشان بە هەندێک شتی دیکەی وەک دۆشاوی تەماتە، زەعفەران و بەهاراتی بەتام، تایبەتمەندییەکی دیکەی پێ دەبەخشرێت.
دەندە کەباب یەکێکە لە خواردنە گرنگەکانی شاری کرماشان کە زۆرتر لە میوانییەکان و بۆنە گرنگەکاندا بەکار دێت، درووستکردنیشی پێویستی بە ئەزموون و ڕەچاوکردنی پێداویستییەکانی هەیە.
دەندە کەباب لە گەڵ برنجی ئێرانی، نانی تازە و گەرم، ماست، پیاز و سەوزە تامێکی زۆر خۆشی هەیە.
شێوازی درووستکردنی دەندە کەبابی کرماشان لە بەڕێوەبەرایەتی میراتی کەلتوری، پیشەسازی دەستی و گەشتیاریی کرماشان لە سەر ئاستی ئێران تۆمار کراوە، یەکێک لە ڕەسەنترین خواردنەکانی کرماشانە کە بۆ ساڵانێکی زۆرە لە کەبابخانەکانی تاقوەسان دەدرێتە گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی./.