بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس قورەیشی سەبارەت بە دۆسیەی گەندەڵی حکومەتەکەی مستەفا کازمی، دەستبەسەرکردنی کەسێکی نزیک لە ناوبراو و ئەوەی کە چارەنووسی کەسانی نزیک لە سەرۆک وەزیرانی پێشوو چۆن دەبێت و هەروەها ئەوەی کە ئایا ئەگەری دادگاییکردنی ئەو کەسانە بە هۆی گەندەڵییەوە بوونی هەیە، وتی: ئەوەی کە لە حکومەتەکەی محەممەد شیاع سودانی بەرامبەر بە کەسانی نزیک لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ڕوو دەدات، سیاسی نییە و بابەتێکی تەکنیکییە و چەندین ڕەهەندی هەیە، یەک لەو ڕەهەندانەش کە ڕەنگ و بۆنی سیاسیی داوەتەوە، ئەوەیە کە تێڕوانینی سودانی سیاسی نییە و ناوبراو لە کاروباری بەڕێوەبردندا بە کەسێکی دەستپاک و جیدی ناسراوە و کارنامەیەکی گرنگیشی لەم بوارەدا هەیە.
ناوبراو وتی: لە سەرەتای دەستبەکاربوونی حکومەتەکەی کازمی، لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەو ڕاستییە گەیشتن کە زوڵمیان لێکراوە، لە بەر ئەوەی کە لە ململانێی نێوان عەدنان زورفی و مستەفا کازمی دەتوانین بڵێین کە کازمی بە پاڵپشتی ئێران هەڵبژێردرا بەڵام لایەنگرانی زوو بەوە گەیشتن کە ناوبراو زۆر بەسراوەی ئەمریکا، سعوودیە و ئیماراتە و دەستبەجێ پاش گەیشتنی بە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و لە بواری ئەمنیدا زۆر هەڵسووکەوتی سیاسیی هەبوو. لە کەسانی نزیک بە سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کە ئەمڕۆ ناویان بە گەندەڵی گەورەوە دەناسرێت دەتوانین ئاماژە بە ڕائید جوحی بەرپرسی نووسینگەکەی بدەین کە لە یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی سەدام ئەرکی لێپرسینەوەی لە ئەستۆ بووە و زۆر گەندەڵە و بە وتەی عێراقییەکان کەسێکی مەترسیدارە. هەروەها حامد ئەبوڕەغیف کە مستەفا کازمی لە هەمان ڕۆژانی سەرەتایی حکومەتەکەی ناوبراوی وەک لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەستنیشان کرد کە ئەمڕۆ لە پاش سێ ساڵ ئەو کارەساتانەی لەو لێژنەیەدا ڕوویان داوە و ئەو هەموو وەرگرتنی باجە سیاسی و ئابورییە لای لێژنەکە بینراوە و هەروەها ئەشکەنجەدانەکانی تایبەت بە گرتووخانەکانی لێژنەکە، بووەتە کێشەیەکی گەورە و بەربڵاو.
قەیس قورەیشی هەروەها وتی: کەسانی نزیک لە مستەفا کازمی وەک ڕائید جوحی، ئەحمەد ئەبوڕەغیف، زیا موسەوی، هەیسەم جبوری و سێ کەسی دیکە کە وەک ڕاوێژکار کاریان کردووە، سەردەمی دەسەڵاتی مستەفا کازمییان کردە یەکێک لە گەندەڵترین ماوەکانی حکومڕانیی عێراق و بە تایبەت کە لە کۆتا ساڵی ئەم حکومڕانییەدا پەرلەمان هیچ چاودێرییەکی بە سەر حکومەتەوە نەمابوو.
ئەو شارەزایەی کاروباری عێراق وتی: لە کۆتا ساڵی حکومەتەکەی کازمی لەو کاتەوە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق بەڕێوەچوو و پەرلەمانی نوێ دەستی بەکار کرد، حکومەتی کازمی خۆی بڕیار بە دەستی تەواو بوو و بە بێ چاودێری هەموو پلانێکی جێبەجێ دەکرد. بە هاتنی سودانی لە ڕۆژی یەکەمدا 400 بڕیاری دیوانی لە دامەزراندنەکانی سەردەمی مستەفا کازمی هەڵوەشایەوە کە ژمارەیەک لەوان لە کەسە نزیکەکانی بوون و کەسانی دیکەش بۆ ڕەزامەندی لایەنە سیاسییەکانی سەدر، بارزانی و حەلبوسی دامەزرابوون، هەموو ئەو دامەزراندنانەش نایاسایی بوون، لە بەر ئەوەی کە سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر مافی ئەوەی نییە فەرمانی دیوانی دەربکات. لە یەک ساڵی کۆتایی حکومەتەکەی کازمی هەموو ئەمانە ڕووی داوە و ئەو گەندەڵییەش کە ئاشکرا کراوە نزیکەی 7 ملیار دۆلاری تەنیا پەیوەندی بە 5 کۆمپانیاوە هەیە و ناوی کەسانی پلەداری حکومەت بە تایبەت وەزیری دارایی لەو دۆسیەدا هاتووە.
قورەیشی وتی: ئەمڕۆ ناتوانین بە دڵنیاییەوە باس لە ڕێژەی سەرکەوتنی محەممەد شیاع سودانی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییەکانی حکومەتی پێشووی عێراق بکەین، بەڵام دەستی کراوەیە، لە بەر ئەوەی کە کازمی حزب و لایەنێکی سیاسیی لە پشتەوە نییە و بە ئاسانی دەکرێت ڕوبەڕوی یاسا بکرێتەوە و ئەوانەش کە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی هاوکارییان کردووە، لێرە بە دوا لە لایەن ئەم لایەنەوە پاڵپشتی ناکرێن. من پێم وایە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا دادگاییکردنەکان دەبینین. تەنانەت سەرچاوەیەک باسی ئەوەیکردووە کە مستەفا کازمی پەنای بۆ بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد بردووە، دەوترێت کە ناوبراو لە هەمان ڕۆژی ئاشکرابووی دزی سەدە پەنای بۆ ئەمریکییەکان بردووە. محەممەد شیاع سودانی کەسێکی تێکۆشەری دەستپاکی بە ناوی ئەبوعەلی بەسری وەک سەرۆکی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەستنیشان کردووە و بەم هۆیەوە دەتوانین بڵێین کە لەم حکومەتە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دانیشتنەکانی دادگای تایبەت بە تێوەگلاوان لە دۆسیەی گەندەڵی دەبینرێت. دەتوانین ئەوەش بڵێین کە تەمەنی سیاسی مستەفا کازمی کۆتایی هاتووە./.