بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەک شەممە 18 ی کانوونی یەکەمی 2022 لە پاش شەهیدبوونی ژمارەیەک لە هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق بە هۆی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە پارێزگای کەرکوک، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کردەوە تیرۆریستییە، هاوخەمی خۆیی بۆ بنەماڵەی ئەو شەهیدانە، گەل و حکومەتی عێراق دەربڕی و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکانیش خواست./.