بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەتەر سەرەڕای بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی مۆندیالی تۆپی پێ، ئاشنایەتی لە گەڵ ئیسلام پێشکەش بە لایەنگران و گەشتیارانی مۆندیال دەکات.
گارسیا لە مزگەوتی کاتارای دەوحە کە بە کاشییە سرنجڕاکێشەکانی ناوبانگی دەرکردووە، وتی: لە قەتەر یەکەم ئاشنایەتی من و ئیسلام بەدی کرا، قەتەر گۆڕانکارییەکی گەورەی لە ژیانی مندا خوڵقاندووە، لە بەر ئەوەی کە تێڕوانینێکی نوێ لە سەر کەلتورە جیاجیاکان بە خەڵک دەدات.
سەدان هەزار گەشتیار لە ناوچە جیاجیاکانی جیهانەوە لە ماوەی یەک مانگەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیال سەردانی قەتەریان کرد. بەشێکی زۆر لەوان بۆ یەکەم جارە کە سەردانی وڵاتێکی ئیسلامی دەکەن و دەکرێت وەک یەکەم ئەزموونی ئاشنایەتی ئەوان لە گەڵ موسڵمانان ناوی ببەین. بەشێک لە گەشتیاران و هاندەرانی هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی وڵاتانی بەشدار لەم ڕووداوە وەرزشییەی جیهان، لە چوارچێوەی یارییەکان و هوتێلە پێشکەوتووەکانی قەتەردا ماونەتەوە و تەنیا لە ئاستی بیستنی دەنگی بانگ یان بینینی نوێژخوێندنی موسڵمانان لە مزگەوت و شوێنە تایبەتەکانی ناو یاریگاکان، فڕۆکەخانەکان و هوتێلەکان لە گەڵ ئیسلام ئاشنا دەبن بەڵام بەرپرسانی قەتەر پلانی ئەوەشیان هەبوو کە ئەوانەی حەز لە ئاشنایەتی لە گەڵ ئائینی پیرۆزی ئیسلام دەکەن، ئەو ئاسانکارییەیان بۆ بکرێت.
مزگەوتەکانی قەتەر گەشتێکی چەند زمانەیان پێشکەش بەو گەشتیارانە کردووە کە حەز لە ئاشنایەتی لە گەڵ ئائینی ئیسلام دەکەن و ناوەندی کەلتوریی ئیسلامی لە دەوحەی پایتەخت تۆڕێکی ئۆنلاینی شاری مەککەی پیرۆزی بەردەوام لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا بەڕێوە بردووە. لە شوێنە گەشتیارییەکاندا بە خۆڕایی قورئان بە خەڵک دەدرێت و لە هوتێلەکاندا سەبارەت بە ئائینی ئیسلام زانیاری بە هەموو شێوازێکی چاپی و دیجیتاڵ لە بەر دەستدایە. لە شاری دەوحەش ڕێکلامی پێویست بۆ ناساندنی کەسایەتییە وەرزشییە ئیسلامییەکانی جیهان کراوە.
ئەبو هورەیرە، کەسێکی خۆبەخشی کەمپینی توێژینەوە و دەستپێشخەریی ئیسلام و موسڵمانان ڕایگەیاندووە کە مۆندیالی قەتەر بووەتە دەرفەتێک بۆ پێشکەشکردنی زانیاری سەبارەت بە ئائینی ئیسلام و ئاگادارکردنەوەی خەڵک بووە.
بەرپرسانی قەتەری دەڵێن هیوادارن ئەم بۆنە وەرزشییە بتوانێت یارمەتیدەری گەشتیاران و خەڵکی وڵاتانی دیکە بێت تا تێگەیشتنی تەواویان لە سەر ناوچەکە و کەلتوری وڵاتی قەتەر هەبێت.
ئەگەرچی قەتەر لە سەر پرسی پەنابەران و کرێکارانی بیانی ڕوبەڕوی ڕەخنەی مافی مرۆڤ بووەتەوە، بەڵام هەوڵی ئەوەیداوە لە ڕێگای مۆندیالەوە پێگەی جیهانیی خۆی باشتر بکات.
بەرپرسانی قەتەری دەڵێن کە دەسکەوت و پێشکەوتنەکانی ئەم وڵاتە لە بەرچاو ناگیردرێت. تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر وتی: بەشێکی زۆری ڕەخنەکان ئەوەیە کە قەتەر وەک یەکەم وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی میوانداریی لە مۆندیالی قەتەر کردووە.
لە مزگەوتە سرنجڕاکێشەکەی دەوحەی قەتەر، ڕەفعەت ئەشفەق وەک ڕێنمایەکی پاکستانی بە گارسیای گەشتیاری وت: ئەم مزگەوتە لە لایەن کەسێکەوە بە ناوی زەینەب فەزلی ئۆغلۆ ئەندازیاری تورک دیزاین کراوە، کاشییەکانی ئەم مزگەوتە دەستکردن، ئەستوونەکانی بە چەرم داپۆشراون و گومەزەکەی بە ئاڵتوون کار کراوە.
ئەشفەق وتی کە ئێمە دەمانەوێت بڵێین بە بوونی خۆمان، ئائینی ئیسلام و داب و نەریتی خۆجێی شانازی دەکەین.
لە هەمان مزگەوتدا، سرجیۆ موراڵس کەسێکی گواتمالایی کە بۆ بینینی یارییەکانی مۆندیال سەردانی قەتەری کردووە، سەرەڕای ئەوەی کە گەشتەکەی لەو مزگەوتەدا تەواو کرد، لە کاتی دەرچوونی لە مزگەوتەکە قورئانێکی وەک دیاری لە گەڵ خۆی بردەوە.
لە نزیک مزگەوتەکەش، گەشتیاران و هاندەرانی مۆندیال سەردانی ناوەندی ڕۆشنبیریی ئیسلامییان کردووە بە ناوی ناوەندی عەبدوڵڵا بن زاید ئالی مەحمود.
کارلۆس بوستۆس، میریا ئاریاس و کوڕەکانی، جاکوبوی تەمەن 8 ساڵە و ماتیاسی تەمەن 13 ساڵە ئەو ناوەندەیان بەسەرکردەوە. ئەو خێزانە کۆڵۆمیاییە زانیاری تەواویان سەبارەت بە جیهانی ئیسلام لە بواری پزیشکی، زانستی، بیرکاری و ئەندازیاری وەرگرت.
کارلۆس بوستۆس لە کاتێکدا کە لە هەڵ کوڕەکانی جلوبەرگی قەتەریی لەبەرکردبوو، وتی: ئەوەی کە بینراوە، لە قەتەر هەوڵ دراوە کە ئەو وێنەیەی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا سەبارەت بە ئیسلام هەیە بەرەو گۆڕانکاری ببرێت./.