بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی دەیلەمی وەزیری مافی مرۆڤ لە حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیی یەمەن ڕۆژی دووشەممە جەختیکردەوە کە ڕۆڵی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ ڕێگری لە دادگاییکردنی تاوانبارانی شەڕی سەپێندراوی دژ بە یەمەن، لە هەمووان مەترسیدارترە.
ناوبراو وتی: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کێشەی سەرەکین لە دۆسیەی مافی مرۆڤ و ئەم دوو دامەزراوەیە بازرگانی بە خوێنی خەڵکی ئێمە دەکەن.
دەیلەمی وتی: زیاتر لە 170 دامەزراوەی نێودەوڵەتی و عەرەبی بەیاننامەیان دەرکرد و داوای سزادانی وڵاتانی هاوپەیمانی سعوودیەیان کردووە، لە بەر ئەوەی کە سعوودیە و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییان کردووە./.