بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشداربووان لە کۆنگرەی بەغدا پەرەپێدانی میکانیزمەکانی هاوکاریکردنی عێراقیان لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کرد کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، ئاسایشی خۆراک، ئاو و وزە و هەروەها بوارەکانی دیکەش لە خۆ دەگرێت کە دەتوانێت بگاتە هاوکاریکردنی ئەم وڵاتە.
لە ڕاگەێندراوی کۆتایی کۆنگرەی بەغدا هاتووە کە بەشداربووان درێژە بە هاوکاری خۆیان بە پێی ئەنجامی گەڕی یەکەمی ئەم کۆنگرەیە دەدەن تا پاڵپشتی لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق بکەن.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە بەشداربووان وێڕای دەربڕینی هاوکاری خۆیان بۆ عێراق لە بەرامبەر کێشەکان، ئیدانەی توندڕۆیی و تیرۆریزمیان کردووە و هەروەها ستایشی هەوڵەکانی بەغداشیان کردووە بۆ جێبەجێکردنی دەستوور و پتەوکردنی دەسەڵات و دامەزراوەکانی.
ڕاگەێندراوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەڕێوەچوونی گەڕی دووەم وەک پاڵپشتییەک دەبێت بۆ ڕۆڵی ناوچەیی عێراق بە تایبەت لە پەرەپێدانی هاوکاری ئابوریی ناوچەیی.
بەشداربووان هەروەها لە سەر ئەوە ڕێکەوتوون کە ساڵی داهاتوو گەڕی سێهەمی کۆنگرەکە بەڕێوە بچێت و پاش ڕاوێژی هاوبەش، کات و شوێنی بەڕێوەچوونی دیاری دەکرێت.
لە کۆنگرەی بەغدا – 2 هەر یەک لە ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەحمەد نەواف سەرۆک وەزیرانی کوێت بەشدارییان کرد. هەروەها چەندین وڵاتی دیکەش وەک کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاستی وەزیری دەرەوە بەشدارییان لەو کۆنگرەیەدا کرد./.