جام کوردی | JAMEKURDI
سێ شه‌ممه‌, ئازار 21, 2023
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی | JAMEKURDI
No Result
View All Result
Home کەلتوری

“دەروازەی خەونەکان” لە حەفتا و سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕلین” وەرگیرا

جام کوردی ـ بەڵگەفیلمی سینەمایی "دەروازەی خەونەکان" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "نگین ئەحمەدی" و لە بەرهەمهێنانی "ئیلاهە نەوبەخت" لە بەشی پێشبڕکێی "نەوەکان" لە حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕلین" لە وڵاتی ئەڵمانیا وەرگیرا.

كانونی یه‌كه‌م 25, 2022
in کەلتوری
0
“دەروازەی خەونەکان” لە حەفتا و سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕلین” وەرگیرا
0
SHARES
13
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەڵگەفیلمی سینەمایی “دەروازەی خەونەکان” (دروازە رویاها) DREAMS’ GATE لە دەرهێنانی سینەماکاری پاوەیی “نگین ئەحمەدی” و لە بەرهەمهێنانی خاتوو “ئیلاهە نەوبەخت” لە یەکەمین نمایشی جیهانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی “جیلەکان” Generations لە حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕلینالە” Berlinale لە وڵاتی ئەڵمانیا نمایش دەکرێت و بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی ئەم بەشە، لەگەڵ بەرهەمی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان ڕکابەری دەکات.

ئەم فیلمە کە بەرهەمهێنانەکەی زیاتر لە شەش ساڵی کات خایاندووە، چیرۆکی کچێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بینەر دەگێڕێتەوە کە بە دوای بەشێک لە شووناسی خۆیەوە بە کامێڕاکەی دەچێتە ناو کچە شەڕڤانەکانی کۆبانییەوە؛ کچانێک کە نە تەنیا لەگەڵ داعش، بەڵکوو بۆ جیهانی خۆیانیش شۆڕشیان کردووە.

ئەمجارە، خودی فیلمساز و کامێڕاکەی هاوڕێی دەبن لە ڕووبەڕوبوونەوە لەگەڵ جیهانی دەورووبەری ژنانی خەباتکار و ئەو بایخانەی کە شەڕی بۆ دەکەن.

بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرهەمە بەڵگەفیلمە سینەماییە، لە ئەستۆی ڕێکخراوەی سینەمایی “تەسویر گوستەر ئیلاهەی پارسی” (ئیلی ئیمەیج) Eli Image بە بەرپرسیارییەتی خاتوو ئیلاهە نەوبەختە.

ئەمە سێیەمین ئامادەبوونی “ئیلاهە نەوبەخت” وەکوو بەرهەمهێنەر لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕلین” دێتەئەژمار؛ ساڵی پاریش ئەو بە بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی “ڕۆژی سێو” (روز سیب) The Apple Day لە دەرهێنانی “مەحموود غەفاری” لە “بەڕلینالە” ئامادەبوو.

ستافی ئامادەکردنی بەڵگەفیلمی سینەمایی “دەروازەی خەونەکان” بریتین لە:
دەرهێنەر: نگین ئەحمەدی، بەرهەمهێنەر: ئیلاهە نەوبەخت، وێنەگر: نگین ئەحمەدی، مۆنتاژ: لوقمان سوخەنوەر، نووسەران: نگین ئەحمەدی، فەرزانە فەتحی، مۆسیقا: حوسێن میرزاقولی، دەنگهەڵگر: بێهنیا یۆسفی، چاککردنی ڕەنگ و لابڕاتوار: سامان مەجدوەفایی، بەرپرسی بەرهەم لە ڕۆژئاوا: تەیم حوسێن Taim Hussein، بەڕێوەبەری نێودەوڵەتی: مینا عەلیخانی، بەرهەمێهنەرانی هاوکار: حەمیدڕەزا تەبەرایی (ئاوا ستۆدیۆAva Stadios پاریس)، هاوارد وێتلەند کۆسێ Håvard Wettland Gossé، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گشتی: مەنسوور جیهانی، بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران، فەڕەنسا و نۆڕوێژ، ساڵی بەرهەهێنان: 2022.

حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕلین” بە بەرپرسیاری خاتوو “ماریتێ ریسێنبێک” Mariette Rissenbeek و بە دەرهێنانی هونەری “کاڕلۆ چاتریان” Carlo Chatrian لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە؛ بەشی پێشبڕکێی “سەرەکی”، بەشی پێشبڕکێی “جیلەکان” Generations، بەشی پێشبڕکێی “فڕۆم” Forum، بەشی پێشبڕکێی “کورتە فیلم”، بەشی پێشبڕکێی “بەڵگەفیلم” و چەندین بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە؛ بەشی “پانۆڕاما”، بەشی “نمایشی تایبەت”، بەشی “نمایشی سینەمای کلاسیک” و … لە ڕۆژانی 16 تا 26ی فێبریوەری 2023 لە شاری بەڕلین لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

مەنسوور جیهانی

Previous Post

فێستیڤاڵی شانۆی عێراقی لە شاری سلێمانی ڕێكدەخرێت

Next Post

فیلمی “ئەزموون” نوێنەری عێراق لە ئۆسکاری 2023 لە ئەمەریکا و ئەڵمانیا نمایش کرا

Next Post
فیلمی “ئەزموون” نوێنەری عێراق لە ئۆسکاری 2023 لە ئەمەریکا و ئەڵمانیا نمایش کرا

فیلمی "ئەزموون" نوێنەری عێراق لە ئۆسکاری 2023 لە ئەمەریکا و ئەڵمانیا نمایش کرا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

3 × 5 =

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە
  • About
  • Advertise
  • Contact
  • Privacy & Policy

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020