بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بەلداوی ئەندامی پەرلەمانی عێراق وتی: ئێستا دەرفەت بۆ حکومەت و دەزگای داد دابین کراوە تا هەموو ئەو کەسانەی کە گومانی تێوەگلان لەم دۆسیەیان لە سەرە، پاش لادانیان لە پۆستە حکومییەکان، سزا بدەن.
ناوبراو جەختیکردەوە کە دەرفەتی لێکۆڵینەوەی جیدی و دۆزینەوەی تاوانبارانی ڕاستەقینەی ئەم تیرۆرە بۆ حکومەت و دەزگای دادی عێراق دابین کراوە.
بەلداوی وتی: بەرپرسی ئەنجامدانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە و ئەو ئامرازەی کە بە کار هێنراوە، ڕوون و ئاشکرایە، بەڵام هەوڵ دەدەین بزانین کێ دەستی لەم تاوانەدا هەبووە و کێ زانیاریی بە دوژمنان داوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی: لە تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن لە دژی داعش چەند لایەنێک دەستیان هەبووە، هەر بۆیە خاڵی گرنگ ئەوەیە کە ئەو لایەنانە سزا بدرێن، پەرلەمانیش دەبێت هەڵوێستێکی جیدیی لە سەر ئەم دۆسیە هەبێت.
محەممەد بەلداوی داوای لە حکومەت و دەزگای دادی عێراق کرد کە بە جیدی هەوڵی ئاشکراکردنی تاوانبارانی ئەم دۆسیەیە بدەن و بۆ تەواوکردنی ئەم دۆسیە گرنگە هەوڵ بدەن./.