بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاند کە ئاماری خۆکوژی لە نێو ئەندامانی سوپای ئەو ڕژێمە بەرزتر بووەتەوە.
ڕۆژنامەی یدیعۆت ئاحارانۆت ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای ساڵی 2022 تا ئێستا 14 ئەندامی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی خۆیان کوشتووە و ئەم ژمارەیەش لە 5 ساڵی ڕابردوو کەم وێنە بووە.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە ژمارەی خۆکوژییەکانی ئەندامانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە ساڵی 2005 گەیشتە 36 کەس کە ئەم ژمارەیە لە ساڵی 2010 تا 2013 بۆ 28 کەس دابەزی و پاشان لە ساڵی 2017 جارێکی دیکە گەیشتەوە 16 کەس.
زۆربەی ئەوانەش کە خۆیان کوشتووە لە ڕەگەزی نێر بوون و هیچ نامە یان پەیامێکیان سەبارەت بە هۆکاری خۆکوژییەکەیان بە جێنەهێشتووە./.