بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە پەیامی پیرۆزبایی ساڵی نوێی زائینی بۆ پاپای ڤاتیکان، بە ئاماژە بە ئایاتی پیرۆزی قورئان لە سورەتی مەریەم سەبارەت بە پێگەی باڵای حەزرەتی مەسیح (ع) و وتەکانی ئەوان بۆ هاودڵی، ئازادیی ڕاستەقینە، مزگێنی ڕزگارکەر و ڕزگاربوونی مرۆڤایەتی، هیوای ئەوەی خواست کە لە ساڵی نوێی زائینی، بە کەڵک وەرگرتن لە ئامۆژە گرانبەهاکانی پێغەمبەرانی خودا بە تایبەت عیسا کوڕی مەریەم (ع) و بەردەوامی لە سەر ڕێگای پیرۆزییەکان، بەختەوەری مرۆڤایەتی مسۆگەر ببێت و جیهانێک پڕ لە دادپەروەری و هاودڵی لە نێوان گەلان دابین بکرێت./.