بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمکاری عەرەبی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە زایۆنیستەکان لە ساڵی 2022 بە زیاترکردنی تاوانەکان لە دژی گەلی فەڵەستین، 223 کەسیان بە ئەنقەست شەهید کردووە.
سەعید ئەبوعەلی جێگری ئەمینداری گشتی و سەرۆکی بەشی فەڵەستین و ناوچە داگیرکراوە عەرەبییەکان لە کۆمکاری عەرەبی، وتی: زیاتربوونی ژمارەی دیلەکان و تاوانی بەرپرسانی ڕژێمی داگیرکار لە دژی ئەو دیلانە بە تایبەت ڕێگری لە کاروباری پزیشکی، ئامرازێک بۆ کوشتنی ئەو کەسانە بووە.
ئەبوعەلی هەروەها لە وتارێکی لە سەد و نۆیەمین کۆنفرانسی چاودێرانی کاروباری فەڵەستینی لە وڵاتانی عەرەبی، وتی: هێرشی زایۆنیستەکان لە مزگەوتی ئەقسا و شوێنە پیرۆزەکان لە لایەن شارۆچکەنشینەکان و بە پاڵپشتی ڕژێمی تەل ئەبیب و جێبەجێکردنی سیاسەتی دەرکردنی فەڵەستینییەکان لە ڕێگای ڕووخاندنی خانووەکانی ئەوانەوە، بەردەوامە./.