بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەردانە لەناکاوەکەی ” بافڵ تاڵەبانی “ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ سوریا و بەسەرکردنەوەی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات (باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا) پرسیاری زۆری بۆ لایەنەکانی سوریا، عێراق و ناوچەکە بە دواوە بووە.
ڕۆژنامەی ” المدن ” ی لوبنان لە نووسینێکدا سەبارەت بە هۆکارەکانی ئەم سەردانە و لێکەوتەکانی، ڕایگەیاندووە کە ئەو سەردان و بەسەرکردنەوە ڕەنگە پیشاندەری دەستێوەردانی حیزبێکی کوردی بێت کە تا ئێستا بێلایەن بووە و لە گەڵ ئەو لایەنانەش هاوپەیمانە کە دەگاتە تاران. بەدەر لەمەش پێویستە ئاماژە بە ڕۆڵی تایبەتی بافڵ تاڵەبانی وەک نێوەندگێڕ و بەرەوپێشبەری هاوکێشە سیاسییەکان لە ساڵانی ڕابردوو بدرێت. هەموو ئەمانەش لەم قۆناغە هەستیارەدا ئاماژەیەکی بەرچاون و زۆربەی لایەنەکانی بەرەو چاودێری و پێشبینی دۆخەکە هان داوە. ئەگەرچی دەبێت گرنگی بەم ئەگەرەش بدرێت کە ڕەنگە سەردانەکە تەنیا بانگەشەیەکی پەیوەندیدار بە پێگەی بافڵ تاڵەبانی لە نێو کوردان بێت نەک زیاتر.
سەردانەکەی تاڵەبانی کە ناوبراو لە ڕێگای لاپەڕەی تایبەت بە خۆی لە فەیسبوک ئاشکرای کرد و میدیا کوردییەکان بڵاویان کردەوە، چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگی تێدا کرا، لە گەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە و ساڵح موسلم هاوسەرۆکی پەیەدە و متیۆ مەک فارلین فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش لە گەڵ تاڵەبانی بووە.
لە لایەکی دیکەوە، هەسەدە لە لێدوانە نافەرمییەکاندا ڕایگەیاند کە ئەم سەردانە لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەوڵەکان لە شەڕی دژ بە داعش بە تایبەت لە پاش دەستپێکردنەوەی جموجوڵەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە سوریا و عێراق و بە دیاریکراوی لە موسڵ و کەرکوک و چەند ناوچەیەکی دیکە بووە. وێڕای ئەوەی کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هەسەدە، بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم هەڕەشەیە مەشق و ڕاهێنانیان بە هێزەکانیان کردووە و لە قۆناغی داهاتوو پرۆسەیەکی هاوبەشی سێقۆڵی بە ئامادەبووی ئەم دوو لایەنە لە گەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جێبەجێ دەکرێت.
لە درێژەی نووسینەکەدا هاتووە کە بافڵ تاڵەبانی کوڕی جەلال تاڵەبانی سکرتێڕی پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە کە لە ئێستادا سەرۆکایەتی حیزبەکەی دەکات و شارەزایی کاری هەواڵگریی هەیە.
ڕۆژنامەکە بافڵ تاڵەبانیی بە دژی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە ناوبراو پێی وابووە تا کاتێک واشنتن دژایەتی بکات، سەر ناگرێت و بەم هۆیەشەوە بیرۆکەی ئیدارەی هاوبەشی بۆ ناوچە کێشە لە سەرەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندیی عێراق خستەڕوو. ئەمەش وایکرد کە لە لایەن پارتی و لایەنگرانی بارزانییەوە بە خیانەت و پیلانگێڕی لە بەرژەوەندی ئێران و هێزەکانی عێراق تۆمەتبار بکرێت.
بە پێی نووسراوەکە، فراکسیۆنەکەی تاڵەبانی لە بەغدا ڕۆڵی گرنگی لە یەکلاکردنەوەی کێشە و ئاڵۆزییەکانی پاش هەڵبژاردنەکانی عێراق هەبووە و بەوەش ناسراوە کە ڕێکەوتنەکانی نێوان کورد و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان لە سەر دەستی ناوبراو سەری گرتووە.
بافڵ تاڵەبانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریای بە ” ڕۆژئاوای کوردستان ” ناو برد و ڕایگەیاند کە لە پێناو خزمەت بە هەموو کوردێک هەنگاو دەنێت و مانەوەی کوردان و پاڵپشتی لە مافەکانی ئەوانی بۆ پاراستنی یەکڕیزی گەڕاندەوە.
بە بۆچوونی نووسەر، ئەم لێدوانانە بە چەشنێک بۆ دەربڕینی پاڵپشتی لە کوردان و هاندانی هەست و سۆزی نیشتمانیی ئەوان بە تایبەت هەسەدە لەم قۆناغە هستیارەدا بووە کە کەوتوونەتە هاوکێشەی نێوان هەڕەشەکانی تورکیا، ئەگەری دانوستانیان لە گەڵ دیمەشق و دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد و تەنانەت ڕووسیا و ناتەبایی و هەژموونخوازیی سەرجەم لایەنەکان.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە سەردانەکەی تاڵەبانی لەم قۆناغەدا بە واتای پاڵپشتی و پێگەی ناوچەیی بۆ کوردانی سوریا لە پێناو شکاندنی گەمارۆی سەپێندراوی تورکیا و دەسەڵاتی سوریا و وەرگرتنی ئیمتیاز لە لایەن ئەم دوو وڵاتەوە بووە.
پێشمەرگە لە سنورەکانی سوریا و تورکیا جێگیر دەکرێت؟
لە لایەکی دیکەوە، ناتوانین ڕۆڵی ئاڵۆزی و کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە نێوان دوو پارە دەسەڵاتدارەکە بۆ هاندانی تاڵەبانی لە وەها سەردانێکدا لە بەرچاو نەگرین، لە بەر ئەوەی کە پارتی و یەکێتی بەردەوام هەوڵ دەدەن لە کارتە کوردییەکانی ناوچەکە کەڵک وەربگرن.
بە پێی نووسینەکە، گرنگی جوڵەکەی تاڵەبانی ڕەنگە بۆ ئەو گریمانەش بگەڕێتەوە کە دەڵێت هێزەکانی سوریای دیمۆکرات ڕەنگە ڕەزامەندی لە سەر جێگیرکردنی هێزەکانی سەر بە پێشمەرگەی بارزانی (پێشمەرگەی ڕۆژ) لە سنورەکانی سوریا و تورکیا دەرببڕێت تا ئەو هێزانە ببنە نێوەندگێڕ و هێڵی پارێزەری نێوان هەسەدە و هێزەکانی سوپای تورکیا. لە وەها دۆخێکدا تاڵەبانی دەیەوێت بە پاڵپشتی هەسەدە لە پرۆسەکەدا بەشداری بکات.
نووسەر پێی وایە کە ئەم ڕۆڵەی بافڵ تاڵەبانی لە لایەن لایەنە سیاسییە عێراقییەکانەوە بە تایبەت هێزەکانی حەشدی شەعبی کە لە ناوچە جیاجیاکانی سوریا لە گەڵ دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد شەڕی دژ بە تیرۆریستان و گرووپە توندڕۆکان دەکەن، قبووڵکراو دەبێت و بۆ ئەوانیش بەسوودە کە پەرە بە بوون و کاریگەرییان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان بدەن و ئەمەش پێگەی لایەن و هێزە عێراقییەکان لە سوریا زیاتر دەکات.
لە درێژەدا نووسەر ئەم بابەتە بە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئێرانەوە گرێ دەدات و دەنووسێت: وەک چۆن کە ئاشکرایە بافڵ تاڵەبانی لە تارانەوە نزیکە و ئەم پێگەش لە باکوری سوریا دەتوانێت بە هاوکاری لە بەرەنگاربوونەوەی داعش دەست پێبکات و بگاتە پاڵپشتی لە هەسەدە لە ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشە ناوخۆییەکان. پاشان تەنانەت دەتوانێت لە قۆناغێکدا بگاتە پاڵپشتیکردنی هەسەدە لە بەرامبەر ئەگەری دەستێوەردانی تورکیا و هەرێمی کوردستانیش دەبێتە قووڵایی ستراتیژی بۆ هێزەکانی سوریای دیمۆکرات و لەمەشدا هاوسەنگییەک هەبێت و پێگەی تورکیا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە گەڵ پێگەی ئێران لە لایەنی دیکەوە هاوسەنگ بکرێت.
نووسەر پاشان سەبارەت بە ڕۆڵی ئەمریکا پرسیاری کردووە و ڕایگەیاندووە کە بافڵ تاڵەبانی بەوە ناسراوە کە بە پێچەوانەی بۆچوونی ئەمریکییەکانەوە هەنگاوێک نانێت و داواکارییەکانی ئەوان پشتگوێ ناخات، ئەمەش لە پەیوەندییەکانی لە گەڵ هێزەکانی هەسەدە بە تەواوی ئاشکرایە. ناوبراو لە گەڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریا کۆبوونەوەکانی کرد و مەک فارلین ناکرێت تەنیا بۆ هاوئەهانگی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعش یاوەری تاڵەبانیی کردبێت.
لە کۆتایی ئەم نووسینەدا هاتووە کە بافڵ تاڵەبانی بۆ هەر ئامانجێک سەردانی ناوچە کوردییەکانی سوریای کردبێت، تەنیا دەتوانێت یەکێکی دیکە لە کێشە خۆجێی، ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان زیاتر بکات، ئەو کێشانەش کە دۆسیەی سوریای گرتووەتەوە و پێشبینی چارەسەرکردنەکەی لە داهاتوودا دژوارتر کردووە. هەر بۆیە ئەم سەردانە چ تەنیا بۆ ڕاگەیاندنەکان بێت، یان لە چوارچێوەی پلان و پرۆژەیەکدا، دەستێوەردانی زیاتری بە دواوە دەبێت و کێشەی زیاتری لێدەکەوێتەوە./.