بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میترا شەعبانیان وەک ڕاهێنەری تیپی بالەی ژنانی عێراق دەستنیشان کرا و بڕیارە بە پێی گرێبەستێکی فەرمی ڕاهێنانی تیپی بالەی ژنانی عێراق لە یارییەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا لە ئەستۆ بێت.
ناوبراو پێشتر ڕاهێنەری تیپی بالەی ژنانی ئێران بووە و ساڵی 2017 یانەی پەیکانی ئێرانی گەیاندە قارەمانیی خولی بالەی ژنانی ئەم وڵاتە و موڵەتی بەشداریکردنی لە یارییەکانی قارەمانێتی یانەکانی ژنانی ئاسیای لە ساڵی 2018 بە دەست هێنا./.