بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلا عەوەز بەرپرسی ناوەندی ئاماری فەڵەستین ڕایگەیاند کە ژمارەی فەڵەستینییەکان تا کۆتایی ساڵی 2022 گەیشتووەتە نزیکەی 14 ملیۆن و 300 هەزار کەس کە 5 ملیۆن و 400 هەزار کەسی ئەوان لە کەرتی غەززە، کەرتی خۆرئاوا و قودس نیشتەجێن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە نزیکەی 7 ملیۆن کەس لە فەڵەستینییەکان هێشتا لە وڵاتانی دیکە ژیان بە سەر دەبەن و هیوایان بە گەڕانەوە بۆ وڵاتی خۆیان هەیە.
بە پێی ئەو ئامارەش، 6 ملیۆن و 400 هەزار کەس لە فەڵەستینییەکان لە وڵاتانی عەرەبی و 761 هەزار کەس لەوانیش لە وڵاتانی دیکەدان.
عەلا عەوەز ڕایگەیاندووە کە لە سەدا 38 ی فەڵەستینییەکان تەمەنیان کەمترە لە 15 ساڵ و لە سەدا 36 ی ئەوان لە کەرتی خۆرئاوا و لە سەدا 41 یش لە کەرتی غەززە نیشتەجێن./.