بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، 16 ساڵ بە سەر لەسێدارەدانی سەدام حوسێن دیکتاتۆرەکەی بەعس تێپەڕ بوو. لە پاش هێرشی ئەمریکا لە ساڵی 2003 بۆ عێراق و ڕووخانی حکومەتی بەعس، سەدام خۆیی حەشاردا و پاشان کەوتە داوای هێزەکانی ئەمریکا و دواتریش دادگایی کرا و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا و لە ئاکامدا لە 30 ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2006 بە سزای تاوانەکانی گەیشت.
بە بۆنەی ئەم ڕۆژەوە هەندێک لە تاوانەکانی سەدام و سوپای بەعسی عێراق لە سەردەمی بەرگری پیرۆزدا باس دەکەین. سوپای بەعس بە فەرماندەیی سەدام لە سەردەمی شەڕی سەپێندراوی هەشت ساڵە لە دژی ئێران هێندە تاوانی گەورەی کرد کە زۆربەیان تاوانی دڕندانە و دژە مرۆڤانەن کە خەڵک سەبارەت بەو تاوانانە زۆریان بیستووە و هەندێک هێشتا نەبیستراون یان کەمتریان بیستووە.
کارەساتی هەڵەبجە
ئەم کارەساتە یەکەم قۆناغی کۆمەڵکوژی سەدام بوو کە لە دژی کوردانی عێراق جێبەجێی کرد. کارەساتی بۆردومانکردنی کیمیایی هەڵەبجە بە یەکێک لە بەرچاوترین هێرشی کیمیایی بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە مێژووی مرۆڤایەتی بە زیاتر لە 5 هەزار قوربانی دادەنرێت.
ئەم کارەساتە لە سەردەمی بەرگری پیرۆز یان شەڕی هەشت ساڵەی سەپێندراوی سەدام لە دژی ئێران دادەنرێت کە گەل و حکومەتی ئێران لە ڕوانگەی مرۆڤی و ئائینی خۆیانەوە هاوکاری ئاوارەکان و لێقەوماوانی هەڵەبجەییان کرد و بۆ هەمیشە ئەو زامە لە یاد و بیرەوەرییەکانی ئەواندا دەمێنێتەوە و هەر ئێستاش هەڵەبجە لای ئێرانییەکان ڕێز و پێگەی تایبەتی هەیە.
بۆردومانی کیمیایی شارەکانی ئێران
بەدەر لە بەکارهێنانی چەکە قەدەغەکراوەکان لە دژی هێزە سەربازییەکانی ئێران، سوپای بەعس چەندین جار شارەکانی ئێرانی بۆردومانی کیمیایی کرد. بۆردومانی کیمیایی شارەکانی سەردەشت و نۆدشە لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و کرماشان بە نموونەی ئەو تاوانانەی سەدام دادەنرێت کە ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی بێ تاوانی کردە قوربانی.
بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە بەرەکانی شەڕ
سوپای بەعس بەردەوام لە بەرەکانی شەڕ کەڵکی لە چەکی کیمیایی لە دژی هێزە سەربازییەکانی ئێران وەردەگرت تا ڕێگری لە پێشڕەوی و خۆڕاگریی هێزە چەکدارەکانی ئێران بکات.
ڕێژە و بەربڵاویی بەکارهێنانی چەکە کیمیاییەکانیش هێندە زۆر بوو کە هێشتا لە پاش تێپەڕبوونی 4 دەیە بە سەر شەڕی هەشت ساڵەدا ژمارەیەکی زۆر لە قوربانییەکان بە دەست ئێش و ئازارەکانی ئەو تاوانانەی سەدام و ڕژێمی بەعسەوە دەناڵێنن.
پاڵپشتی لە تیرۆریستان
بە گواستنەوەی بنکەی گرووپی تیرۆریستی مونافقین بۆ خاکی عێراق و پێکهێنانی یەکەی سەربازیی ئەو گرووپە، وەرزێکی نوێی تاوانەکانی ڕژێمی سەدام لە دژی گەلی ئێران دەستیپێکرد.
مەشق و ڕاهێنان، پاڵپشتی و پڕچەککردنی ئەو گرووپە تیرۆریستییەی کە تیرۆری هەزاران هاووڵاتی ئێرانیی لە کارنامەی خۆیدا هەیە، بەردی بناغەی ئەو تاوانە گەورانە بوو کە دواتر لە ساڵانی شەڕدا گەیشتە لوتکەی خۆی.
هێرشی سەر شار و ناوچەکانی نیشتەجێبوون
سوپای بەعس لە ستراتیژی دژە مرۆڤانەی خۆی لە ساڵانی شەڕی هەشت ساڵە، زۆربەی شارەکان و ناوچەکانی نیشتەجێبوونی خەڵکی ئێرانی بۆردومان کرد تا لەم ڕێگایەوە وەک کارتێکی گوشار، هێزە چەکدارەکانی ئێران ناچار بە قبووڵکردنی مەرجەکانی بکات.
سوپای بەعس سەرجەم ئەو ناوچانەی بۆ بۆردومانی مووشەکی گونجاو بوون، دەکردە ئامانج و لەو بۆردومانانەشدا بە هەزاران کەسی سڤیل زیانیان بەرکەوت و ژمارەیەکی بەرچاویش شەهید بوون.
هێرشی سەر خوێندنگەکان
خوێندنگەکانی ئێران بە دەیان جار بوونە ئامانجی مووشەک و بۆمب و تۆپخانەکانی سوپای بەعسی عێراق و ژمارەیەک لە منداڵان و کەسانی سڤیل لە ئاکامی ئەو هێرشانە شەهید کران.
بۆ نموونە، لە هێرشی ڕژێمی بەعس بۆ سەر خوێندنگەی حەمدوڵڵای پیرۆز لە شاری بهبەهان لە پارێزگای خوزستان 69 خوێندکار و لە خوێندنگەی زەینەبیەی شاری میانە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات 32 خوێندکار شەهید کران.
شەهیدکردنی دیلە ئێرانییەکان
دەیان کەس لە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پاش ئەوەی کە بە دیلی کەوتنە دەستی هێزەکانی سوپای بەعسی عێراق، لە لایەن ڕژێمی سەدامەوە شەهید کران.
ئەم تاوانەی سوپای بەعس کە بە پێشێلکردنی ڕێکەوتنی ژنێڤ هەژمار دەکرا، هیچ کات لە لایەن دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانەوە ئیدانە نەکرا.
هێرشی سەر ناوەندەکانی تەندرووستی
سەرەڕای ئەو هەموو یاسای مافی مرۆڤ و نێودەوڵەتییە، نەخۆشخانەکان و ناوەندە تەندرووستییەکانی ئێرانیش کرانە ئامانجی هێرشی سوپای بەعس. لە شەڕی هەشت ساڵەدا زیاتر لە 200 بنکەی تەندرووستی فریاگوزاری، 150 بنکەی فریاگوزاری خێرا و 5 نەخۆشخانە بۆردومان کران.
دوژمنی بەعسی تەنانەت نەخۆشخانەی حەزرەتی فاتیمەی لە قەراغی ڕووباری بەهمەنشیر لە پارێزگای خوزستان بە چەکی کیماییی کردە ئامانج.
هێرشی سەر فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکان
سوپای سەدام بەدەر لە بۆردومانکردنی فڕۆکەخانە مەدەنییەکان و بەئامانجگرتنی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکان، لانیکەم دوو جار فڕۆکەی نەفەرهەڵگری مەدەنیی کردە ئامانج.
بۆ نموونە، فڕۆکەیەکی مەدەنی لە پارێزگای خوزستان کرایە ئامانج و تێکشکا.
تاڵانکردنی ناوچە داگیرکراوەکانی ئێران
سوپای بەعس پاش داگیرکردنی شار و گوندەکان، داهات و سامانی خەڵکی تاڵان دەکرد. بۆ نموونە، پاش داگیرکردنی خوڕەمشار کە یەکێک لە دەوڵەمەندەترین شارەکانی کەنداوی فارس بوو، هێزەکانی سەدام سەرجەم سامان و داهاتی بەجێماوی خەڵکیان تاڵان کرد.
ئەمانە تەنیا بەشێک لە تاوانەکانی سەدام و ڕژێمی بەعس لە سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی سەپێندراو لە دژی ئێران بووە کە زۆربەیان بە هۆی دڕندەییەوە شیاوی بڵاوکردنەوە نییە./.