جام کوردی دەزگایەکی میدیاییە کە کار بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات. لەم پێناوەشدا هەوڵیداوە کە پردی پتەوکردنی پەیوەندییەکان بێت، ڕێزگرتنی خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەردەوام یەکەمایەتی کار و چالاکییەکانی ئەم دەزگا میدیاییە بووە.
ئێستاش بە بۆنەی هاتنی ساڵی 2023 ی زائینی، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی حکومەتی هەرێم و خەڵکی ئازیزی کوردستان دەکەین و هیوادارین ساڵی نوێ ببێتە ساڵێکی پڕ لە خۆشی و بەختەوەری بۆ هەرێمی کوردستان.
داوا لە خودای گەورەش دەکەین کە ساڵی 2023 ساڵێکی پڕ لە ئاشتی و سەقامگیری بۆ جیهان بە گشتی و خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق بە تایبەتی بێت./.