بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ” ڕۆبرت فانتینا “ نووسەری کتێبی ” بانگەشەی درۆ، درۆ و هێماکانی درۆ؛ چۆن ئەمریکا پاساو بۆ شەڕەکانی دەهێنێتەوە ؟” لە چاوپێکەوتنی ئاژانسی ئێرنا وتی: هیچ حکومەتێک لە ڕووی یاساییەوە ناتوانێت فەرماندەیەکی سەربازی یان سەرکردەی وڵاتێکی دیکە تیرۆر بکات. ئەمریکا بە هۆی ناکۆکییەکانی لە گەڵ ئێران ناتوانێت بۆ بەرژەوەندییە هاوبەشەکەی بە ناوی ڕژێمی زایۆنیستی، بوونی ئێرانێکی بەهێز و دەستڕۆیشتوو لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قبووڵ بکات.
ئەو شرۆڤەکارە ئەمریکییە وتی: بەرپرسانی ئەمریکا گرنگی بە دیپلۆماسی نادەن و لەو بڕوایەدان کە توندووتیژی ئامرازی گەیشتنە بە ئامانجە ستراتیژییەکان کە ئەو ئامانجانەش بە تیرۆری (شەهید) سولێمانی مسۆگەر نەکرا و ئێران بەردەوام وەک وڵاتێکی بەهێز ماوەتەوە.
دەقی ئەو وتووێژە لە درێژەدا هاتووە:
لە سێهەم ساڵیادی تیرۆری نامرۆڤانەی شەهید سولێمانی بە فەرمانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکاداین، ئەو تیرۆرەی کە زۆربەی شرۆڤەکاران و سیاسەتمەداران بە پێشێلکردنی ئاشکرای ماف و یاسای نێودەوڵەتی و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ناویان بردووە. ئایا ئەمریکا بەم تیرۆرە بە ئامانجەکانی گەیشتووە، بۆ نموونە، ئەوەی کە بانگەشەی ئاسایشی زیاتر دەکات؟
حکومەتی ئەمریکا پەنا بۆ هەندێک بڕیار دەبات کە زۆربەیان ئەنجامی پێچەوانەیان هەیە، بۆ نموونە، هێرشی سەر عێراق، تیرۆریستان و مەترسییەکی زیاتری بەراورد بە ڕابردوو ڕوبەڕوی ئەمریکا کردەوە. بەرپرسانی ئەمریکا لەوە تێناگەن کە کوشتنی خەڵک، بکوژەکان لای بنەماڵە و بەجێماوانی ئەوان ئازیز ناکات. تیرۆری (شەهید) سولێمانی پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی بووە. هیچ حکومەتێک لە ڕوانگەی یاساییەوە ناتوانێت فەرماندەیەکی سەربازی یان سەرکردەی وڵاتێکی دیکە تیرۆر بکات. هۆکاری ناکۆکیی ئەمریکا لە گەڵ ئێران، ئەوەیە کە نایەوێت حکومەتێکی بەهێز و دەستڕۆیشتوو لە بەرژەوەندی ڕژێمی زایۆنیستیدا قبووڵ بکات. تیرۆری (شەهید) سولێمانی دوژمنایەتییەکانی لە گەڵ ئەمریکا زیاتر کردووە.
بە بۆچوونی ئێوە، ئاکام و کاریگەرییەکانی تیرۆری شەهید سولێمانی لە سەر ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا چی بووە؟
پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە هۆی پێشێلکردنی ڕێکەوتنی ناوەکی لە لایەن واشنتنەوە ئاڵۆز بووە. پێشێلکردنی ڕێکەوتنی ناوەکی هەروەها پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی بووە، لە بەر ئەوەی کە ئەو ڕێکەوتنە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە پاڵپشتی کرابوو. بە تیرۆری (شەهید) سولێمانی، ئەمریکا پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئێران ئاڵۆزتر کرد بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە بەرپرسانی ئەمریکا گرنگی بە دیپلۆماسی نادەن و توندووتیژی بە ئامرازی گەیشتن بە ئامانجە ستراتیژییەکانی خۆیان دەزانن بەڵام ئەو ئامانجانە لە تیرۆری (شەهید) سولێمانی مسۆگەر نەکرا و ئێران هێشتا وڵاتێکی بەهێزە.
ئەمریکا بەردەوام و بە شێوازی جۆربەجۆری وەک تیرۆر، گەمارۆ، کودەتا و شەڕ، دەستێوەردانی لە کاروباری وڵاتانی دژبەری خۆی هەبووە و کەسانی وەک جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ئەو دەستێوەردانانەی ئاشکرا کردووە. بۆ ئەمریکا سەرەڕای شکستەکانی لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران، بەردەوام ئەو شێوازانە بۆ دژایەتی تاران بەکار دێنێت؟
وەک چۆن کە ئاماژە درا، بەرپرسانی ئەمریکا بەکارهێنانی زۆر و توندووتیژی بە گونجاوتر دەزانن و پێیان وایە کە دەبێت ئەم شێوازە لە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ وڵاتانی جیهان بەکار بێنن. ئەمریکا زیاتر لە 60 ساڵە بە ئامانجی گۆڕینی دەسەڵات، سزای کوبای داوە. لە سەردەمی حکومەتی باراک ئۆباما، ئەنجامە پێچەوانەکانی ئەم سیاسەتە بە فەرمی ناسرا و ژمارەیەک لە سزاکان لە دژی کوبا هەڵوەشایەوە بەڵام ترەمپ سزا و گوشارەکانی زیاتر کرد.
بە وتەی ترەمپ، گوشارەکانی دژ بە ئێران لە پاش پێشێلکردنی ڕێکەوتنی ناوەکی لە لایەن ئەمریکاوە، بە ئامانجی گۆڕینی دۆخی ناوخۆیی ئێران بە شێوازێک بوو کە بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە ناچار بە دانوستانی نوێ بکرێن. ئەڵبەت ئەمە ڕووی نەدا. خەڵکی ئێران بە ژیانی تایبەت لە سەردەمی گەمارۆکانەوە ڕاهاتوون و جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە بووە جێگرەوەی ترەمپ، دەیتوانی و دەبوو پاش دەستبەکاربوونی، ڕێکەوتنی ناوەکی زیندوو بکاتەوە کە ئەمەی نەکرد.
بەرپرسانی ئەمریکی هەموو کات دەیانەوێت ئەمریکا وەک گەورەترین هێزی سەربازی لە جیهان بناسێنن و زۆربەی ئەوان، لە سەردەمی هەڵبژاردنەکاندا هاوکاری دارایی زۆر لە کۆمپانیا و بەڵێندەرە گەورە سەربازییەکان وەردەگرن. ئەو کۆمپانیا و بەڵێندەرانەش بە زیاتربوونی دوژمنایەتییەکان لە گەڵ ئێران دەتوانن سوودێکی زۆر بە دەست بێنن.
حکومەتی جۆبایدن سەرەڕای ئەوەی کە بانگەشەی دیپلۆماسی دەکات و ڕایگەیاندووە کە هەوڵی گۆڕینی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران نادات، بەڵام لە ئاژاوەگێڕییەکانی چەند مانگی ڕابردوو بە ئاشکرا پاڵپشتیی لە ئاژاوەگێڕان و نەیارانی کۆماری ئیسلامی کردووە و هەروەها لە ڕووی نێودەوڵەتیشەوە هەنگاوی لە دژی تاران ناوە. ئامانجی ئەمریکا لەم دەستێوەردانانە و هەوڵە دوژمنکارانە لە دژی ئێران چییە و ئایا بە ئەنجام دەگات؟
بەرپرسانی ئەمریکا هەندێک کات خواستی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە گەڵ وڵاتانی دیکە لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە پیشان دەدەن بەڵام هەموو کات ئەوەش دەڵێن کە سەرجەم بژاردەکان لە سەر مێزە. بە واتای ئەوەی کە ئەگەر ئەو وڵاتانە ملکەچی داواکارییەکانی ئەمریکا لە میانەی دانوستانەکاندا نەبن، واشنتن ڕەنگە لە دژی ئەوان پەنا بۆ بژاردەی سەربازی و بۆردومان ببات. بەرپرسانی ئەمریکا ساڵانێکە پاڵپشتی لە ڕێکخراوی تیرۆری و بێ ڕۆحمی وەک موجاهدینی خەڵق (مونافقین) دەکەن کە ئامانجی ڕووخاندنی حکومەتی ئێرانە.
لە ئاکامدا، ئەمریکا دەیەوێت حکومەتی بەسراوەی واشنتن لە ئێراندا هەبێت تا فەرمانەکانی ئەو وڵاتە جێبەجێ بکات، وەک ئەوەی کە لە ساڵی 1953 ڕوویدا. ئەمریکا لەو ساڵەدا حکومەتی هەڵبژێردراوی ئێرانی ڕووخاند و شای زاڵمی هێنایە سەر دەسەڵات، ڕژێمی شا چەندین دەیە لە دەسەڵاتدا بوو تا ئەوەی کە لە لایەن شۆڕشی گەلی ئێرانەوە ڕووخا. ئەمریکا پاڵپشتی لە سەربەخۆیی هیچ گەلێک ناکات، تەنیا ئەو حکومەتەی نەبێت کە بتوانێت سەرجەم داواکارییەکانی واشنتن جێبەجێ بکات.
ئەمریکا بانگەشەی پاڵپشتی لە مافی مرۆڤ بە تایبەت مافی ژنان دەکات، بەڵام سەبارەت بە حکومەتە دیکتاتۆرییەکانی وەک سعوودیە، ئەو سیاسەتەی ئەمریکا پێچەوانە دەبێتەوە. بۆچوونی ئێوە لە سەر ئەم دووفاقییە سیاسییەی واشنتن چییە؟
ئەمریکا لە پرسی مافی مرۆڤدا سیاسەتێکی دووفاقیی هەیە، گرنگینەدان بەو هەموو پێشێلکارییەی حکومەتی سعوودیە لە بواری مافی مرۆڤ و ژنان نموونەی ئەو سیاسەتەی ئەمریکایە. ئەمریکا پاڵپشتی لە سەرجەم تاوانەکانی ڕژێمی ئیسرائیل دەکات و باس لەو هەموو تاوانە بەرامبەر بە گەلی فەڵەستین دەکرێت، ناکات. تەنانەت لە ناوخۆی ئەمریکاش ناتوانێت مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ بۆ ڕەنگین پێستەکان دابین بکات، یان دۆخی گرتووخانەکانی ئەمریکا جمەی دێت لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و دەیان نموونەی دیکە.
سەرەڕای ئەمەش، سیاسەتمەدارانی ئەمریکی بە شانازییەوە دەڵێن کە وڵاتەکەیان ئاڵاهەڵگری ڕێگای ئازادی و دیمۆکراسییە و جیهان دەبێت وەک نموونەیەک سەیری بکات. بەرپرسانی ئەمریکا تەنانەت ڕژێمی ڕەگەزپەرستی ئیسرائیل بە نموونەی دیمۆکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناو دەبەن./.