بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوەندی ڕاگەیاندنی دیلەکانی فەڵەستین لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی لە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەرکردنی فەڵەستینییەکانی زیاتر کرد و زیاتر لە 7 هەزار فەڵەستینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو ڕژێمەوە دەستبەسەر کران کە لە نێو ئەو کەسانەدا 164 ژن و کچ و 865 منداڵ بوونیان هەبووە.
ئەو ناوەندە ڕایگەیاندووە کە زۆربەی دەستبەسەرکراوەکان پاش لێپرسینەوە ئازاد کراون بەڵام هێشتا ژمارەیەک لەوان لە گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدا ماونەتەوە.
لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2022، شەش ئەندامی ئەنجومەنی یاسادانانی فەڵەستین بە ناوەانی ناسر عەبدولجەواد، ئەحمەد عەتون، خەلیل ڕۆبعی، محەممەد تەل، باسم زەعاریر و نایف ڕەجوب لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە دەستبەسەر کران.
لە ساڵی 2022 هەروەها 117 کەس لە دانیشتووانی کەرتی غەززە لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە دەستبەسەر کران.
ڕژێمی زایۆنیستی 410 فەڵەستینیی بە هۆی چالاکییان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر کردووە.
ساڵی ڕابردوو 5 فەڵەستینی لە گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی شەهید کران و بەمەش ژمارەی شەهیدانی بزوتنەوەی دیلەکانی فەڵەستین گەیشتە 232 کەس./.