بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود مەشهەدانی لە ڕێوڕەسمی سێهەم ساڵیادی تیرۆری شەهیدان حاجی قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، وتی: ئەبومەهدی موهەندیس بۆ عێراق و حاجی قاسم سولێمانی بۆ پاڵپشتی و هاوکاریکردنی عێراق شەهید کران.
مەشهەدانی وتی: ئەم دوو شەهیدە گەورەیە، قارەمانانێکن کە ڕوبەڕوی زوڵم و تیرۆریزم بوونەوە و بۆ ئەمەش هەمیشە ناویان بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
ناوبراو وتی: شەهیدکردنی ئەم دوو کەسایەتییە، تاوان و خیانەتەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی ئاشکراتر دەکات./.