بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موسلم موتعەب سەرۆکی شاندی دادوەریی عێراق لە تاران لە گەڵ محەممەد موسەدق جێگری یەکەمی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران کۆبووە.
سەرۆکی شاندی دادوەریی عێراق لەو کۆبوونەوەدا وتی کە ڕێوشوێنی پێویست و یاسایی بەرامبەر بەو کەسانەی دەگیرێتەبەر کە لە تاوانی تیرۆری شەهیدانی سەرکەوتندا دەستیان هەبووە.
موسلم موتعب وتی کە سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا دانی بەو تاوانەدا ناوە و بەم هۆیەوە لە لایەن دەزگای دادی عێراقەوە حوکمی دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکراوە.
ئەو بەرپرسە عێراقییە وتی کە وەک دادوەر بە ئەرک و بەرپرسیاریەتی ئەخلاقی، ئائینی و یاسایی خۆمانی دەزانین کە هەوڵەکانمان بۆ بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەران و تێوەگلاوانی ئەو تاوانە چڕ بکەینەوە.
وتیشی کە گەلی عێراق چاوەڕوانی سزادانی تاوانبارانی ئەم دۆسیە دەکەن لە بەر ئەوەی کە نەبوونی شەهیدان سولێمانی و موهەندیس بۆ ئێمە زامێکی گەورەیە./.