بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو سەرچاوانە بە ماڵپەری سعوودی لیکس یان ڕاگەیاندووە کە شازادە ناسراوەکانی سعوودیە کە لە ساڵانی ڕابردوودا پەراوێز خراون، لەو بڕوایەدان کە بەردەوامی بێدەنگی لە بەرامبەر سیاسەتەکانی محەممەد بن سەلمان جێنشینی ئەو وڵاتە بە واتای لاوازبوونی زیاتری بنەماڵەی پاشایەتی دەبێت.
بە وتەی ئەو سەرچاوانە، شازادەکان لە کۆبوونەوەکانی خۆیان بە شێوازی کەم وێنە جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەگەر دۆخەکە بە هۆی سیاسەتەکانی بن سەلمانەوە وەها بەردەوام بێت، چارەنووسی بنەماڵەی پاشایەتی بەرەو لەناوچوون دەڕوات.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی بنەماڵەی پاشایەتی سعوودیە ئاشکرا بووە و باس لە هەڵهاتنی شازادە کچ و کوڕەکانی سعوودیە بە پارە و سامانێکی زۆرەوە بەرەو وڵاتانی دەرەوە و پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو لە دژی بن سەلمان دەکرێت و ئەم هەوڵەیان لە دژی بنەماڵەیەکە کە زیاتر لە سەدەیەکە حوکمی یەکێک لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهانیان کردووە و ئێستا چارەنووسی بەرەو لەناوچوون دەڕوات.
کێشە و ناکۆکییەکانی بن سەلمان و ژمارەیەکی زۆر لە شازادەکان بووەتە هۆی ئەوەی کە لە گەڵ قەیرانە ناوخۆییەکانی دیکەی حکومەتی سعوودیە، شارەزایان و چاودێرانی سیاسی باس لە خێراتربوونی پرۆسەی لاوازبوونی حکومەتی ڕیاز بکەن.
لە ماوەی ڕابردوو بن سەلمان بە چەندین شێواز ڕوبەڕوی شازادە ناڕازییەکان بووەتەوە، هەندێک لەوانی کردووەتە گرتووخانەکان و باج و سەرانەی لە هەندێکی دیکە وەرگرتووە و دەستی بە سەر سەروەت و سامانی هەندێکی دیکەشدا گرتووە./.