شارەزایانی سیاسی لەو بڕوایەدان کە هەژموونی ئەمریکا بەرەو لاوازبوون ڕۆیشتووە و ئەم وڵاتە بۆ گەیشتن بە پێگەی پێشووی خۆی کەوتووەتە جوڵە.
شەڕ و ململانێکان لە گەڵ ڕووسیا بابەتێکی نوێیە کە لە ئۆکرانیا خۆیی پیشانداوە، هەروەها ململانێ و کێبڕکێی ئەمریکا و چین شەڕێکی سەربازی نییە بەڵکوو ئابوری و تەکنۆلۆژیاییە و بزوتنەوەکانی خۆڕاگری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ڕۆڵی بەرچاویان لەم لاواز و پاشەکشەی ئەمریکادا هەیە.
سەبارەت بە لاوازبوونی هەژموونی ئەمریکا دەبێت ئاماژە بە ڕۆڵی بزوتنەوەکانی خۆڕاگری و بە دیاریکراوی ڕۆڵی شەهید حاجی قاسم سولێمانی بدرێت کە کاریگەرییەکی کەم وێنەی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پیلانەکانی ئەمریکا لە عێراق و وڵاتانی دیکە هەبووە.
لە لایەکی دیکەوە، شارەزایانی کاروباری ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە لێدوانەکانی ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان هۆکارەکانی شکستی ئەو ڕژێمە داگیرکارە لە سەرجەم شەڕەکانی پاش ساڵی 2000 ڕوون دەکاتەوە.
ئەوان ئاماژەیان بە لێدوانەکانی سەید حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە بەردەوامی و بەهێزبوونی بەرەی خۆڕاگری داوە کە بووەتە هۆکاری شکستی پیلانەکانی ئەمریکا. ئامانجی سەرەکی سەرجەم پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا دابەشبوون و هەڵوەشانەوەی بەرەی خۆڕاگری بووە بەڵام تا ئێستا ئەو هەوڵانەی واشنتن ئەنجامی پێچەوانەی هەبووە.
نهێنی سەرکەوتنی بزوتنەوەکانی خۆڕاگری لەوەدایە کە زۆربەیان لە گەڵ سیستەمەکانی دەسەڵاتی وڵاتەکانی خۆیان تێکەڵ بوون و هەروەها بە جوگرافییەکی تایبەتەوە سنوردار نەکراون و سنورەکانی وڵاتانی خۆیان تێپەڕاندووە./.