بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند کە سەمیر ئەسلان ی تەمەن 41 ساڵە بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کراوە. ناوبراو سێهەم شەهیدی 24 کاتژمێری ڕابردووی فەڵەستینە.
سەمیر کاتێک شەهید کراوە کە هەوڵی ڕێگریی لە دەستبەسەرکردنی کوڕەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە داوە.
کەمپی ئاوارەکانی قەلەندیا لە باکوری قودس کەوتە بەر هێرش و پەلاماری هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی.
شەوی چوارشەممەش فەڵەستینییەکی دیکە بە ناوی سند محەممەد عوسمان سەمامرە لە دانیشتووانی باشوری ئەلخەلیل شەهید کرا.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە کەسێکی دیکە بە ناوی عامر سەلیم ئەبو جۆنەید ی تەمەن 21 ساڵە لە نابلۆس شەهید کرا./.